لەم گەردونە بی سنورە...

لەم گەردونە بی سنورە
لەسەر ئەم زەویە پان وبەرینە

لەناو ئەم گشت شارو دێهات وئاوەدانیە

لەسەرتاپای خاکی کوردستان

لەناو ئەم هەموو جوانیەی نیشتمان

لەناوگشت گەڕەک وکوچەوکۆڵانی شارەکەم

لەم گشت کوێستان وگوڵزارە

لەم گشت گوڵە

لەم گشت کارێزو چەم وڕوبارە

لەناو ئەم هەموو جوانیە

لەناو ئەم هەموو ڕەنگانە

واڕاهاتوم، لەسەرئەم ئەستێرەیە، لەخاکی پیرۆزی نیشتمانا تەنها هەوای باخێک هەلبمژم، تەنها گوڵێک لەسنگ ئەدەم ... لێت ڕاهاتووم لەناوهەموو جوانیەکاندا تەنها وێنەی تۆ دەبینم، بەناو گشت گوڵەکانا تێپەڕ دەبم تەنها بۆنی تۆ دێتە مێشکم وڕەنگی تۆدەبینم ... ئەشێ لێوبنێم بەئاوی "کانی"یەکەوە کەتەنها تینوێتیم بە ئەودەشکێ ...

د.توانا