لەقاعیدەو داعشەوە بەسواری تانکی تورکییەوە بۆسەرکورسی دەسەڵات شۆڕبوونەوە..

 

بازارە  لەشفرۆشەکەی سیاسەت ..

قوتابیە سعودیە گوێڕایەڵەکەی بن لادن،لەقاعیدەی ئەفغان وپاکستان..

دەستسوور بەخوێنی کوشت وکوشتاری سوریەکان ،

بەرپرسی  تەقاندنەوەی کەنیسەکانی کریستیان وئەرمەنەکان.. 

تاوانبار بەئاوارەکردن و ڕفاندنی منداڵ وکچ وژنی ئایەزداکان

پاشان.. خەلیفە ئەردۆگان کردی بە داعش بۆدرێژەدان بەتیرۆر لەجەبهەی نوسرە بۆ سەربڕینی کوردان..

پاش نزیک دە ساڵ  لەتورکیا ڕاهێنانی پێدەکرێت، فێری کورد کوشتن دەکرێت ..

ئەمڕۆ ئەردۆغانی سەرۆکی ئیخوانەکان ،بەتانکی تورکیەوە هێنایەوە بۆدیمەشق ووتی ئەمەیەسەرۆک بۆ سوریەکان..

 ئیتر دەملیۆن دۆلاری کەلەسەرەکەی لای ئەمریکا لابرا..  کڵاوەکەی زەرقاویان پێفڕێدا..

بەرگی تیرۆرستی لەبەر داکەنرا فریا نەکوت ڕیشی بتاشێ  لەسەرکورسیەکەی بەشار دانرا !

 

بەڵام لەڕۆژهەڵات وباکوری کوردستانەکەم  ،کچ وکوڕی کوردی نیشتمانەکەم  چەکی شەرەفیان لەشانە وبەرگری لەخاکی خۆیان دەکەن ،

بەزۆر لەپێش چاوی جیهان ومرۆڤایەتی ودادگا سەربازیەکەی ئەردۆغان  بەنێرەکەری ناوی  تیرۆریستیان دوادەخەن..

ئەمڕۆش تا بێکەس کوژیان بکەن ، داوای چەک داماڵینیان  لێدەکەن..!