خاتوونه گۆرانیبێژی ناوداری كورد كیژان ئیبراهیم خه‌یات له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب نوێترین، به‌رهه‌می به‌ناوی "كوردینه" بڵاو كرده‌وه كه بۆ مه‌رگی ژینا گوتوویه‌تی.
كیژان ئیبراهیم خه‌یات له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب، گۆرانیی "كوردینه"ی بڵاو كرده‌وه كه بۆ مه‌رگی ژینا ئه‌مینی گوتوویه‌تی.
به‌رهه‌می "كوردینه" له تێكستی نزار ناشاده و كیژان ئیبراهیم خه‌یات خۆی ئاوازی بۆ داناوه. بهههمهكه ته‌نیا به‌شێوه‌ی ده‌نگ بڵاوی كردووه‌ته‌وه و كلیپی بۆ نه‌كردووه، ڤیدیۆ و وێنه‌كانی ناو كلیپه‌كه له ڕووداوه ڕاسته‌قینه‌كان وه‌رگیراون كه پێكهاتووه له سێ خولهك و 26 چركه.
كیژان ئیبراهیم خه‌یات كچی هونه‌رمه‌ندی ناوداری كۆچكردوو ئیبراهیم خه‌یاته. له ساڵی 1985 له دایك بووه، باوكی هانده‌ری گه‌وره‌ی بووه. له شاری سلێمانی سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندنی ته‌واو كردووه. له ساڵی 2007- 2008 به‌شی موزیكی له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی ته‌واو كردووه و ساڵی 2014- 2015 كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان، به‌شی به‌جێهێنانی موزیكی ته‌واو كردووه. یه‌كه‌م به‌رهه‌می له ساڵی 2003 بووه كه گۆرانییه‌ك بوو بۆ تایتڵی زنجیره درامای "جومعه" له ده‌رهێنانی (حوسین میسری). ماوه‌یه‌ك دادوه‌ری به‌رنامه‌ی خۆشترین ده‌نگی منداڵان بوو له كه‌ناڵی "پلیستانك تی ڤی"، كیژان هاوسه‌ری په‌یكه‌رساز "زیره‌ك میره"یه، تا ئێسته ته‌نیا یه‌ك ئه‌لبوومی به‌رهه‌م هێناوه به ناوی "درۆ" كه له نۆ تراك پێك هاتووه و له ساڵی 2012 دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌شداری له چه‌ندان ئۆركێسترای جیهانی كردووه.
سەرچاوە: wishe