كیژان ئیبراهیم خه‌یات، هونه‌رمه‌ندێكی دیاری كوردستانه و له رێی ده‌نگه به‌سۆز و سیحراوییه‌كه‌یه‌وه خزمه‌تێكی زۆری به هونه‌ری گۆرانی و موزیكی كوردی كردووه.
كیژان ئیبراهیم محه‌مه‌د ناوی ته‌واوی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌یه و به كیژان ئیبراهیم خه‌یات ناسراوه. ساڵی 1985 له شاری سلێمانی له‌دایكبووه.
له ئامێزی خانه‌واده‌یه‌كی هونه‌ریدا په‌روه‌رده بووه، كچی هونه‌رمه‌ندی ناودار ئیبراهیم خه‌یاته، خوشك و براكانیشی هه‌ریه‌كه‌یان له بوارێكی هونه‌ریدا خزمه‌ت ده‌كه‌ن. زیره‌ك میره‌ی هاوسه‌ریشی هونه‌رمه‌ندێكی په‌یكه‌رسازی ده‌ستڕه‌نگینه.
كیژان، قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی له شاری سلێمانی ته‌واو كردووه.
ساڵی 2015 بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له به‌شی موزیكی كۆلیجی هونه‌ری زانكۆی سلێمانی به‌ده‌ستهێناوه.
دوای ته‌واوكردنی خوێندن وه‌ك مامۆستای هونه‌ری موزیك خزمه‌تی كردووه و خوێندكارانی به‌و چڵه‌ی دره‌ختی هونه‌ره جوانه‌كان ئاشنا كردووه.
كیژان ئیبراهیم، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی له خێزانێكی هونه‌ریدا په‌روه‌رده بووه، هه‌ر زوو خولیای هونه‌ر بووه، هه‌ربۆیه‌ش ویستوویه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی وانه‌كانی هونه‌ر بخوێنێ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان و كۆلیجی هونه‌ری خوێندووه.
ساڵی 2003 یه‌كه‌م به‌رهه‌می تۆماركردووه، كه گۆانییه‌ك بووه بۆ تایتڵی زنجیره درامای (جومعه). دواتر چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌ری ناوازه‌ی پێشكه‌ش كردووه، له‌وانه: (چوار ئه‌لبوومی گۆرانی مناڵان، ئه‌لبوومی دڵی من، كلیپی گۆرانی كه‌ركوك، كلیپی نه‌ورۆز).
به‌شداری له چه‌ندین كۆنسێرت و فێستڤاڵی هونه‌ری له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا كردووه و خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه.
به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه به‌شداری له به‌رهه‌مهێنانی چه‌ندین ڤیدۆكلیپدا كردووه له‌وانه: (ئه‌ی كوردینه، سروودێك بۆ نیشتمان، شكۆی كوردان).
وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی نیشتمانپه‌روه‌ر، گۆرانی بۆ شنگال و كۆبانێ وتووه.
له چه‌ندین كار‌و چالاكی دیكه‌ی هونه‌ریدا به‌شداری كردووه و خاوه‌نی خه‌رمانێك به‌رهه‌می هونه‌رییه. هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتر‌و به‌رهه‌می پتر و به‌رده‌وامی بۆ ده‌خوازم.
سەرچاوە: knwe- خەلیل عەبدوڵڵا