دوێنێ 24/12/2022، له درێژه‌ی چالاكییه‌كانیدا، ساڵۆنی لاپه‌ڕه نۆی ناوه‌ندی هه‌ولێر، كۆڕێكی بۆ ناساندنی كتێبی (مانگرتنه‌كانی ساڵی 1991 وه‌ك یه‌كه‌م ئه‌زموونی خه‌باتی مه‌ده‌نی دوای راپه‌رین له‌باشووری كوردستاندا) كه نووسینی د.سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان-ه به‌ڕێوه برد.
له كۆڕه‌كه‌دا، نووسه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی كتێبه‌كه و هۆكاری نووسینی ئاماژه پێكرد و وتی: مانگرتنه‌كان بۆ داواكردنی مافه‌كانی میلله‌تی كورد بوون له عیراقدا كه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان بۆ پشتگیریی لهمانگرتووهكان چه‌ندین خۆپیشاندان و رێپێوانیان رێكخست و له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش پشتگیریی لهمانگرتووهكان له‌لایه‌ن ره‌وه‌ندی كوردی ده‌كرا.
سەرچاوە: knwe- ره‌وه‌ست نه‌وزاد