بەمەبەستی تاوتوێكردنی هەڕەشەكانی سەر زمانی كوردی، یەكێتی نووسەران لقی سلێمانی كۆڕبەندێك ڕێكدەخات.
یەكێتی نووسەران لقی سلێمانی ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە 19/20-7-2022 لە هۆڵی یانەی كۆمەڵایەتی لە سلێمانی كۆڕبەندێك بۆ تاوتوێكردنی هەڕەشەكانی سەر زمانی كوردی ساز دەكات كە تێدا شارەزایان و مامۆستایانی زانكۆ چەندین پانێل پێشكەش دەكەن.
بەرنامەکانی کۆڕبەندی هەڕەشەکانی سەر زمانی کوردی
*ڕۆژی یەکەم/ بەیانی
- خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان.
- وتاری بەخێرهێنانی میوانەکان: پ.د. هۆگر مەحموود فەرەج.
- ڕیپۆرتاژێک لەسەر دۆخی زمانی کوردی، ئامادەکردنی لوقمان رەشید بەهاوکاریی تەلەفزیۆنی خاک.
دانیشتنی یەکەم/
- پ.د. دڵشاد عەلی ، ناونیشانی بابەت:
زمانی کوردیی بەرەو داهێنان یان داڕمان؟
- پ.د. سەباح رەشید قادر و پ.ی.د. عاطف عبدالله فەرهادی
ناونیشانی بابەت: داڕشتنی زاراوە لە نێوان بنەماکانی بونیادنان و پۆلی مۆرفۆلۆجی زماندا.
کۆڕگێڕ: کەژاڵ ئەحمەد
ڕۆژی سێ شەممە: 19 / 7 / 2022
كات: 10-12ی نیوەڕۆ
*دانیشتنی دووهەم/ ئێوارە
- د.قەیس کاکل تۆفیق، ناونیشانی بابەت:
کورد لە نێوان مێنتاڵێتی ئاینی و نەتەوەیی.
- پ. د.شیلان عومەر حسێن، ناونشانی بابەت:
پێڕەوی جووتزمانیی و پاکتاوی زمانیی.
- پ.د. فەریاد فازیل، ناونیشانی بابەت:
ئەو رۆژەی ئەقڵی کوردیان کرد بەدوو کەرتەوە.
کۆڕگێڕ : د.تریفە عومەر
ڕۆژی سێ شەممە : 19 / 7 / 2022
كات: 5 - 7ی ئێوارە
*ڕۆژی دووهەم/
دانیشتنی سێهەم / بەیانی
- مامۆستا ئەیوب کوێخا رۆستەم ، ناونیشانی بابەت:
کاریگەریی زمانی تێکستە ئەدەبییەکان لەبوونی نەتەوەییدا.
- مامۆستا موژگان کاوسی، ناونیشانی بابەت:
کوردانی کلاردەشتی مازەندەران و ئاستەنگەکانی بەردەم زمان.
- توێژەر فەرەیدوون سامان، ناونیشانی بابەت:
ئاساییشی زمان، ئاساییشی نەتەوەیی.
کۆڕگێڕ: د. دلێر ئەمین میسری
ڕۆژی چوار شەممە : 20 /7 / 2022
كات: 10 - 12ی نیوە ڕۆ
*ڕۆژی دووهەم/
دانیشتنی چوارهەم/ ئێوارە
- توێژەر کامەران رەحیمی - ئیلام، ناونیشانی بابەت:
پاڵەوانی، ئەڵقەی داگیرکراوەی زمانی کوردی
(شیکاریی، زمانناسی و مێژوویی)
- پ.د. هۆگر مەحموود فەرەج ، ناونیشانی بابەت:
رەوشی زمانی کوردی لەسایەی حوکمڕانیی کوردی باشووردا
کۆڕگێڕ: د.ئاڤێستا کەمال
- وتاری کۆتایی کۆڕبەند
- دابەشکردنی خەڵاتی رێزلێنان.
ڕۆژی چوار شەممە : 20 /7 / 2022
كات: 5 - 7ی ئێوارە