كۆنسێرتی‌ مه‌قام لە كەركووك ئه‌نجام ده‌درێ

بڕیاره‌ ئەمڕۆ‌ گەورەترین كۆنسێرتی‌ موزیك و مه‌قاماتی‌ كولتووری‌ لە شاری‌ كەركووك ئه‌نجام بدرێت.
به‌پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ ده‌ست "وشه‌" كه‌وتووه‌،‌ سێشه‌مە 21ی‌ حوزه‌یران سه‌عات 5:30ی‌ سه‌ر له‌ ئێواره‌، گرووپی‌ موژدە بەھاوكاری‌ سەنتەری‌ ڕۆشنبیری‌ كەركووك ھەڵدەستن بە سازدانی‌ گەورەترین كۆنسێرتی‌ موزیك و مه‌قاماتی‌ كولتووری‌ لە شاری‌ كەركووك و لە ھۆڵی‌ كونسێرتی‌ سەنتەری‌ ڕۆشنبیری‌ شاره‌كه‌.

كۆنسێرتی‌ موزیك و مه‌قاماتی‌ كولتووری‌ لە شاری‌ كەركووك لە ھۆڵی‌ كونسێرتی‌ سەنتەری‌ ڕۆشنبیری‌ شاره‌كه‌ كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

سەنتەری‌ ڕۆشنبیری‌ كەركووك ساڵانێكی‌ زۆربوو له‌كار و چالاكی‌ وه‌ستابوو ماوه‌یه‌كه‌ ده‌ستی‌ به‌ چالاكییه‌ هونه‌ری‌ و كولتوورییه‌كان كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌یش بۆ گه‌نجانی‌ شاره‌كه‌ بووه‌ته‌ هه‌لێكی‌ باش بۆ ئه‌وه‌ی‌ تێكه‌ڵی‌ دنیای‌ هونه‌ری‌ و شانۆ و میوزیك و كتێب ببن.

 

سەرچاوە: wishe