له ته‌لاری هونه‌ر له شاری سلێمانی به سپۆنسه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیریی و هونه‌ری سلێمانی، و سپۆنسه‌ری میدیایی ده‌زگای میدیایی كوردسات، كۆنسێرتی ئۆركێسترای سه‌مفۆنی سلێمانی به پێشكه‌شكردنی چه‌ند به‌رهه‌مێكی نوێ به‌ڕێوه‌چوو.
كۆنسێرته‌كه به رابه‌رایه‌تی میوزیكسیانی جیهانیی د.عه‌بدوڵڵا جه‌مال سه‌گرمه بوو، كه زیاتر له 60 هونه‌رمه‌ندی میوزیسیان به‌شدارییان تێدا كرد‌و نزیكه‌ی دوو هه‌زار بینه‌ر ئاماده‌بوون.
9 به‌رهه‌می هونه‌ری له ئاستێكی به‌رزدا پێشكه‌شكران، كه وای له بینه‌رانی هۆڵه‌كه كرد، به‌رده‌وام بن له چه‌پڵه‌ڕێزان، وه‌كو یه‌كێك له میوزیسیانهكانیش رایگه‌یاند: جارێكی تر هونه‌ر کاڵای به باڵای پایته‌ختی رۆشنبیری كرده‌وه ئه‌م شاكاره مه‌زنانه پێشكه‌شكران، كه هه‌ق وایه ساڵانه به‌رده‌وام بێت چونكه هونه‌ری باڵا له‌م كارانهدایه و چێژی راسته‌قینه‌یان هه‌یه.
سەرچاوە: knwe- كۆمار عه‌لی/ فۆتۆ: هاوکار ئەیوب