دیكۆمێنتێكی نوێی عوسمانی، ساڵی 1896 نوسراوە، جەخت لەوە دەكاتەوە شاری كەركوك شارێكی كوردستانییە؛ و زۆرینەی رەهای دانیشتوانەكەی كوردن.
زانا و گەڕیدەی بەناوبانگی عوسمانی (شمس الدین سامی) كە نووسەری كتێبی "قاموس الاعلام التركی" یە، لەلاپەڕەی (3846) و لە بەرگی پێنجەمدا باس لە شاری كەركوك دەكات و نووسیویەتی: كەركوك یەكێكە لە شارەكانی كوردستان و سەر بە ویلایەتی موسڵە، زیاتر لە سێ لەسەر چواری دانیشتوانەكەی كوردن؛ ئەوانەی دیكە تورك و عەرەب و یەهود و كلدانین.
لەناوهێنانی شاری كەركوكدا دەڵێ : یەكێكە لە شارە گرنگەكانی كوردستان.
س: حیلمی رەسول
سایتی: ڕاچلەکین