كتێبی "گوتاری ئیسلامی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا" له نووسینی غازی حه‌سه‌ن، له ناوه‌ندی ڕه‌هه‌ند له سلێمانی چاپ كرا و به‌مزووانه بڵاو ده‌بێته‌وه.
غازی حه‌سه‌ن، نووسه‌ری كتێبه‌كه به "وشه"ی گوت، ئه‌م كتێبه بریتییه له شیكرنهوهیهكی زانستی و ئه‌كادیمی له‌باره‌ی زمان و سیاسه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی و ده‌ركه‌وتنیان له هه‌رێمی كوردستان. مه‌به‌ست شیكردنه‌وه‌ی زمانه‌وانی و سیاسیی گوتاری ئیسلامی سیاسییه.
ئه‌و زیاتر گوتی، كتێبه‌كه به‌شێواز و فیكره‌یه‌كی ئه‌كادیمی نووسراوه و له دوو به‌ش پێكهاتوو، یه‌كه‌میان بریتییه له ئاماژه‌كردن به زانستی پراگماتیك و ئه‌و ڕێبازه زمانه‌وانییه‌ی نووسه‌ر پشتی پێ به‌ستووه، كه یه‌كێكه له‌و ڕێبازانه‌ی ده‌كرێت گوتاری پێ شی بكرێته‌وه.
له به‌شی دووه‌مدا شیكاری گوتار و تێڕوانه جیاوازه‌كانی له‌باره‌ی زمانه‌وه كردووه، سه‌رباری پێناسه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی بۆ گوتار، ئینجا ئاماژه به جیاوازی و هاوبه‌شی له نێوان گوتاری سیاسی و گوتاری ئیسلامی كراوه. سه‌رباری ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی له نێوان هه‌ردوو جۆری گوتاردا هه‌یه.
غازی ده‌ڵێت، "تێكۆشاوم هه‌ندێك بنه‌مای زانستی بۆ ئه‌م جۆره گوتاره دابڕێژم، نه‌چووه‌ته ناو ڕه‌خنه له پێناو ڕه‌خنه، به‌ڵكو شیكردنه‌وه‌یه له پێناو تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه و پێشاندانی دوو جۆر گوتاری ئیسلامی له هه‌رێمی كوردستاندا. ئه‌مه‌ش به وردی له به‌شی سێیه‌می كتێبه‌كه‌دا هه‌یه.''
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، به‌شی سێیه‌م شیكردنه‌وه گوتاری توندڕه‌و و میانڕه‌وی لایه‌نه سیاسییه ئیسلامییه‌كانی كوردستانه. له‌وانه گوتاری محه‌مه‌د فه‌رج له یه‌كگرتوو و عه‌لی باپیر له كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌گرێته‌وه، له به‌شی سێیه‌مدا سه‌رباری شیكردنه‌وه‌ی هاوبه‌شی ئامۆژگاریی باسی پێكهاته‌ی ده‌روونی نێره‌ر و زمان و به‌های ڕاستی و درۆ كراوه. له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م به‌هایه یه‌كێك له‌و چه‌مكانه‌یه ئیسلامییه‌كان زۆر شانازی پێوه ده‌كه‌ن كه نووسه‌ر ده‌یسه‌لمێنێت، مه‌رج نییه پابه‌ندی ئه‌م چه‌مكه بووبن.
له به‌شی چواره‌م و پێنجه‌میشدا به‌كرده‌وه پتر كار له‌ناو ده‌قی گوتاری ئه‌م دوو كه‌سایه‌تییه سیاسییه ئیسلامییه كراوه. له‌وانه شیكاری سیاسه‌ت و ئیسلام و فره‌یی له گوتاری ئیسلامی و بنه‌ما گشتی گوتاری ئیسلامی، جێبهبێكردنی شه‌ریعه‌ت و ئاین و گوتاری ئاینی و گوتاری چاكه و خراپه، گوتاری عه‌قڵی و چاكسازی و بنه‌ماكانی گوتاری هاچه‌رخی ئیسلامی سیاسی و چه‌ندان چه‌مكی تر.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، ده‌كرێت بڵێین ئه‌م كتێبه جیاوازه له‌و كتێبانه‌ی كاریان له‌سه‌ر شیكردنه‌وه‌ی گوتار كردووه، چونكه لێره‌دا كار له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌گرتن له گوتارێك نه‌كراوه كه جیاوازه، به‌ڵكو كار له‌باره‌ی شیكردنه‌وه‌ی ده‌ق كراوه، ڕاستییه‌كه‌ی پشتبه‌ستنه به‌ڕێباز و لێكدانه‌وه‌ی زانستی، نه‌ك ڕه‌تكردنه‌وه یان پیاهه‌ڵدان.
ئه‌م كتێبه له ناوه‌ندی ڕه‌هه‌ند بۆ كتێب له سلێمانی چاپ كراوه و به‌منزیكانه ده‌كه‌وێته به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران.
غازی حه‌سه‌ن نووسه‌ره و دانیشتووی هه‌ولێری پایه‌ته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه، چه‌ندان به‌رهه‌می تری چاپ و بڵاو كراونه‌ته‌وه.
سەرچاوە: wishe