د.توانا
کەمنداڵ بووم هەر جارێک سێتی پێنوسی ڕەنگاو رەنگم دەکڕی 🖌 بۆ وانەی وێنە “ڕەنگە سپی”یەکەم فڕێ ئەدا! 🖍
کە لێیان دەپرسیم بۆ فڕێ ی ئەدەی ؟... وەڵامم ئەداوە ، ئاخر..ئەم قەڵەمە سپیانە ڕەنگ ناکەن... .. ..
ئێستا.. کە گەورە بووم، دڵنیام باش 👌👌 کەمن وەک زۆر کاری کەی منداڵیم بەهەڵەداچوبوم !
بۆچی سپی ڕەنگ نییە ؟
چونکە ڕاستگۆیە.. پاکە.. و ڕاستییەکان ساختە ناکات.. و هیچ ڕەنگێک ساختەیان پێ نادات.. جگە لە ڕەنگی ڕاستەقینەی خۆیان.. .. ..
و ئەگەر ئەوەم بزانیایە.. هەرگیز پشتگوێم نەدەخست. ...🤍
مرۆڤە ناخ سپی یەکان، هەمیشە باشن، سیفەتەکانیان ناگۆڕن تەنانەت ئەگەر بارودۆخیشیان بگۆڕێت..
بەخشندە ئەگەر کەمیشی هەبێت، هەربەخشندە دەمێنێتەوە..
وە لێبوردە ئەگەر ستەمیشی لێبکرێت بە لێبوردەیی دەمێنێتەوە...
خۆزگە مرۆڤەکان بەمێشک وگوتەو کرداریش هەرسپی دەبوون ،نەک بەرگی سپی بپێۆشن لەناخەوە ڕەش بن ...
نەک پاکانەی ڕەشتربهێننەوە بۆ ویست ولێدوان و هەڵس وکەوتی ڕەشی سەرۆکە دڵ ڕەشەکان، بیهودە خەریکی سپی کردنەوەی بن تا ڕەشاو نەچۆڕێتەوە لە خەڵوزانی مێشک ڕەشەکان... گشت دنیا بزانێ ئەمانە چەند ڕەشن ..