#یوسف زێدان
ئاكۆ كەریم مەعروف
سەرەتای رۆمانەكە بەمشێوەیە دەستپێدەكات: كاتێ نرخم گران بوو، كڕیارم نەما.
جیهانی رۆمانەكە بە وێنە و خەیاڵی زۆر زیرەكانە دەتباتە ناو رووداوەكانەوە، هۆكاری ئەم وردەكارییە پسپۆڕیی رۆماننووسە لە زانستە مێژووییەكاندا دیارە بۆ نووسینی تێكستە مێژووییەكان و سەرچاوەكانی پاشان ئەو بەڵگانەی لەبەردەستدان ئەو ریتم و هێزە دەبەخشێت بە رۆمان كە ناتوانیت ئاوێتە بە ژیانی رۆمانەكە نەبیت.
كورتەیەك لە پێشەكی رۆمانەكە
باس لە ژیان و ئەو رووداوانە دەكات كە بەسەر ئیبن سینادا هاتوون، لە سەردەمی داڕوخانی دەوڵەتی عەباسییەكاندا، هەروەها باس لە مرۆڤ و مرۆڤبوون دەكات كە لەو سەردەمەدا بۆ دوو دەستە پۆلێن دەكران مرۆڤی ئازاد و مرۆڤی كۆیلە. جگەلە لایەنی سۆز و شەیدایی كە رووبەرێكی فراوان داگیردەكات. لە هەمووی گرنگتر باس لە قەوارە و دەسەڵاتی ساسانییەكان دەكات، بەڵام ناحەزانی ئەو قەوارە سیاسییە چاویان پێ هەڵنەهاتووە و لەناویان بردووە.
ئیبن سینا مانگئاكۆ كەریم مەعروفی ئابی 980 ی زاینی لە دەوروبەری بوخارا لە باوكێكی ئەفغانی و دایكێكی خوارەزمی لە دایك بووە حوزەیرانی 1037 ی زاینی وەك مێژوونووسان ئاماژەی بۆ دەكەن ژەهرخوارد كراوە، پزیشك و بیریار بووە لە بوارەكانی تردا، لەكاتی زیندانیكردنی بۆ ماوەی نزیكەی چوار مانگ جیاوازی بیركردنەوە بوو لە نێوان خۆی و ئەمیری هەمەدان، پاشان دووری دەخەنەوە، رەوانەی قەڵای فەردەقانی دەكەن، لەو ماوەیەدا ململانێكان دەگەنە ترۆپك و دەوڵەت بەرەو داڕمان دەچێت لە هەمان قەڵادا سێ كتێب لە بوارەكانی پزیشكی و فەلەكناسی و دەرووناسیدا دەنووسێت.
رۆمانەكە دابەشكراوە بۆ حەوت بەش زۆر بەوردی و بە شێوەی زمانێكی سیحرئامێز لایەنە شاراوەكانی ئەو كەسایەتییە مێژووییەمان بۆ دەگێرێتەوە.
رۆمانی قەڵای فەردەقان، نووسینی یوسف زیدان، وەرگێڕانی جەلیل كاكە وەیس ساڵی 2022 دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.
سەرچاوە کوردستانی نوێ