قانونی شەو و قانونی ڕۆژ

 

  لەتیف مستەفا

 

بەگویرەی مادەی ۹۳ برگەی یەکەم لە دەستور ، دەشێت تانە  لە هەر یاسایەک یان نیزامێک بدرێت لە بەردەم دادگای فیدرالی باڵا لەڕوی ئەوەی ئایا دەستوریە یان نا؟

بەڵام مادەی ۲۳ لە پەیڕەوی ناوخۆی دادگای فیداڵی تانە لیدانی لە یاسای هەڵبژاردن سنوردار کردوە بەوەی کە نابی هیچ تانەیەک لە یاسای هەڵبژاردن وەربگیرێت ( بەدلنیاییەوە نیزامەکانی هەڵبژاردنیش دەگریتەوە) پێش ماوەیەک کە لە شەش مانگ کەمتر نەبیت لە بەرواری دیاری کراو بۆ هەڵبژاردن)

ئەویش بۆ ئەوەیە کە کۆمسیۆن سەری لی تیک نەچێت و بتوانێ کارەکانی بکات،چونکە بۆ هەر پرۆسەیەکی هەلبژاردن کۆمسیۆن لانی کەم پیویستی بە شەش مانگ دەبێت

دوێنی زۆر لە مادەکانی یاسای هەلبژاردنی پەرلەمان نادەستوری نەبوون وتیان نادەستورین

ئەمرۆش کە بە گویرەی پەیڕەوەکەی خۆیان نابێ هیچ تانەیەک لە یاساکانی هەلبژاردن لە ماوەی کەمتر لە شەش مانگ وەربگیرێت،  وەریان گرت

لەوانەیە زۆریکتان بەسەرهاتی کابراتان بیستبێ لەسەر قانونی ڕۆژ و قانونی شەو.

بۆیە نە ئەوەی پیشوو کە لایەنیک شایی بۆ دەکرد دەستوری بوو نە ئەوەی ئەمڕۆش.

هیچیان  فڕیان بە یاساوە نیە و هیچیشیان ئازایەتی هیچ لایەنیکیان نیە

گشتی وەدەست ئاقایە پێی خۆش بوو خەڵکی پێ لە سێدارە ئەدات پێی خۆش بوو خەڵکی پێ هەڵدەپەڕێنێ

سەرچاوە ؛ سپیمیدیا