لە سلێمانی فێستیڤاڵی تام بە بەشداریی خواردنی 26 وڵات بەڕێوەدەچێت

فێستیڤاڵی تام لە شاری سلێمانی بە بەشداریی 70 خواردنگە و ڕێستۆرانت و خواردنی خێرا و کاری دەستی و لە 26 وڵاتەوە بەڕێوەدەچێت و ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ڕەنجی ژن بە شێوەیەکی بەرچاو مۆرکی خۆی لە فێستیڤاڵەکە داوە.
فێستیڤاڵی تام بۆ خۆشخوانیی دوێنێ لە پارکی هەواری شار لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد دەبێت و 70 خواردنگە و ڕێستۆرانت و خواردنی خێرا و کاری دەستی 26 وڵات بەشدارییان کردووە، دیارترینیشیان بریتین لە خواردنی کوردیی، ئێرانیی، تورکیی، سووریی، فلیپین و چەندین وڵاتی دیکە.
ئەمڕۆ دووەم ڕۆژی ڤێستیڤاڵەکەیە و ڕۆژانە لە کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ بۆ 11ی شەو بەردەوام دەبێت، هەروەها جگە لە خواردن، شیرینی، قاوە، کاری دەستیی، دیکۆری ماڵ و بابەتی دیکە هەن، وە بەشداریکردنی ژنان و نمایشکرنی بەرهەم و خواردنەکانیان ڕەنگێکیتری داوە بە فێستیڤاڵەکە.
بڕیارە لە کۆتا ڕۆژی فێستیڤاڵەکەدا کێبڕکێی باشترین خواردن لەسەر بنەمای تام و پاکوخاوێنی و شێف ئەنجامبدرێت و خەڵات بەسەر خواردنە هەڵبژێردراوەکاندا دابەشبکرێت.

 

 

سەرچاوە: rojnews