فیلمی ئەزموون لەدەرهێنانی شەوكەت ئەمین كۆركی وەك نوێنەری عێراق یەكێكە لەفیلمە پاڵێوراوەكانی خەڵاتەكانی ئۆسكاری 2023 لە بەشی باشترین فیلمە درێژە نێودەوڵەتییەكان.
فیلمی ئەزموون لەهەرێمی كوردستانی عێراق و وڵاتی ئەڵمانیا بەرهەمهاتووەو فیلمەكە باس لە كێشەیەكی دیاری كۆمەڵگا دەكات كە كێشەكە بەستراوەتەوە بە خوێندن و نەهامەتییەكانی ژن لەهەرێمی كوردستانی عێراقدا.
فیلمەكە چەندەها خەڵاتی نێودەوڵەتی بردۆتەوە وەكو خەڵاتی ڕەخنەگرانی نێودەوڵەتی لە فێستیڤاڵی كار لۆڤی ڤاری لە وڵاتی چیك، خەڵاتی باشترین سیناریۆ لە فێستیڤاڵی تیران لە وڵاتی ئەلبانیا، خەڵاتی باشترین فیلم لە فێستیڤاڵی ڤیكتۆریا لە وڵاتی كەنەدا، خەڵاتی باشترین فیلم لە فێستیڤاڵی سانتاباربارا لە وڵاتی ئەمریكا، خەڵاتی UNDP لە فێستیڤاڵی قاهیرە، خەڵاتی جووری لە فێستیڤاڵی مۆنس لە وڵاتی بەلجیكا، وە خەڵاتی باشترین فیلم لە فێستیڤاڵی لەندەن.
بۆ جاری دووەمە وڵاتی عێراق بەفیلمێكی دیكەی دەرهێنەر شەوكەت ئەمین كۆركی پاڵێوراوە بۆ خەڵاتەكانی ئۆسكار، كە فیلمی یەكەمی دەرهێنەر بە ناوی "بیرەوەریەكانی سەر بەرد" لە ساڵی 2015 دا پاڵێورابوو بۆ خەڵاتەكانی ئۆسكار.
سەرچاوە: galawej