عاشقانی کورسی..

د. توانا

 

ئاخ ..عاشقانی کورسی...!

 ئێمە چاوەڕێ چین لەعاشقانی کورسی  ...؟

لەو برسییانەی ی تێرنابن..!

لەوانەی شێتی  دەسەڵاتن ..

لەوانەی  ئالودەی زەعامەتن و بۆیان تەرک ناکرێ

لەونەخۆشانەی هەرگیز چاک نابنەوە ..

لەو درۆزنانەی تەڕ نابن ..

لەودکتاتۆرانەی ناتوانن عادل بن ..

لەومامۆستا دزانەی وانەی گەندەڵی بەمیللەت دەڵێنەوە..

دەبینن ئەمڕۆ ئەمانە چ قوڕاوێکیان بۆ کورد گرتۆتەوە!

لەبەینی ئاشبەتاڵ و ئاشبەتاڵێکدا چەند دەوڵەتی کوردی ماڵ باجێنەودرۆمان بۆ دروست  دەکەن؟

خۆ دەبینن بەچاوی خۆتان لە زەمەنی هیچ وپووچدا چەند هیچ وپوچ بەدەوری سەرۆکەکانەوە سەریان دەرهێناوەو سەوزبوون ؟

خۆ دەبینن ئەمڕؤ پێوانە وکێش وڕێژەی کوردایەتی  بووەبە ماستاوکردن وپیاهەڵدان و وێنەگرتن تەک سەرۆک ..شیعرو شانامەووتنە بەسەر سەرۆک ونەوەکانی سەرۆک ؟

 دەبینن پێشمەرگەی دێرین و جاش لەیەک گیرفان موچەی خانە نشینی وەردەگرن !

دەبینن کوڕە شەهید و سیخوڕە بکوژەکەی باوکی لەسەر خوانی سەرۆک بەرامبەر یەک نان دەخۆن !

باش ووردبنەوە چۆن چواردەوری خۆیان کردووە بەڕۆبۆت، بەویستی ئەوچیپەی تێیان ئاخنیون بۆیان هەڵدەپەڕن!

کاتێ بەرژەوەندی پارت وسەرۆک پارت و پنەماڵە دەخرێنە پێش نەتەوەو نیشتمان..

ئیترخەمێ نامێنێتەوە بۆ ئازادی..بۆ کورد..بۆکوردستان 

خەمی گەورەی سەرۆک وپارت.. مانە، مان 

 پێشبڕکێ ی دەست وقاچ ماچکردن

 خزمەتکردن وچەمانەوە ..دوژمن  ڕازیکردن.. گرنگ نییە میللەت دەناڵێ ..نەخۆشە وبرسی 

گرنگ  مانەوەی سەرۆک لەسەر کورسی !