کتێبی "شۆڕشی پیشەسازی چوارەم دەرفەت و ئاڵنگاری" لە نووسینی دكتۆر نهزاكهت حهمه سهعید مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی ڕاگهیاندن و میدیا، لە دووتوێیی 85 لاپەڕەدا لەلایەن چاپخانەی کارۆ چاپ و بڵاو کرایەوە.
لەبارەی ناوەڕۆکی کتێبەکەوە دکتۆر نەزاکەت حەمە سەعید بە "وشە"ی گوت، "بۆ یەکەم جار یەکەم کتێب و یەکەم بەرهەمم لە دەرەوەی پسپۆری خۆم بڵاو دەبێتەوە، کورتەیەکە لەسەر ئەو شۆڕشەی کە گەشەی تەکنەلۆژیا پێشڕەوایەتی دەکات و باسەکە تەنیا باسی بەرهەمهێنانی کاڵا و شمەک و تەکنەلۆژیا نییە، وەک شۆڕشە پیشەسازییەکانی پێشوو، بەڵکو و باسی بەرهەمهێنانی مرۆڤ و هۆشی دەستکرد و زیرەکی دەستکردە، باسی ئەو گۆڕانکارییانەیە کە بەسەر ژیان و پێوەندی و کار و ئایندە و سروشتی ژیانی مرۆڤەکاندا هاتووە بەهۆی ئەم شۆڕشەوە."
زیاتر گوتی، "باسی ئەو دەرفەت و ئاڵنگارییانەیە کە دێنە ئاراوە، کە بۆ هەندێ وڵات دەرفەتە و بۆ هەندێک ئاڵنگارییە و بۆ هەندێك کەس دەرفەتە و هەلی کارە بۆ هەندێکیش بێکاری و پەککەوتنە، هەروەها هەندێ کار و پیشەی نوێ دێنە ئاراوە و هەندێ کار و پیشەش دەپوکێنەوە، لەهەمانکاتدا باسە لە کۆنتڕۆڵی حەز و خواست و سەربەخۆیی داتا و زانیاریی ناو ناخی مرۆڤ و کۆنترۆڵی بیرکردنەوە و ژیانیەتی."
ڕوونى كردهوه، "کتێبی (شۆرشی پیشەسازی چوارەم دەرفەت و ئاڵنگاری) لە دوو توێیی 85 ڵاپەڕەدایە لە چاپخانەی کارۆ چاپ کراوە و ئێستە لە بەردیدەی خوێنەردایە."
دكتۆر نهزاكهت حهمه سهعید مامۆستایه له زانكۆی سلێمانی و پسپۆڕی میدیا و ڕاگهیاندنه و شهش بهرههمی تری له بواری میدیادا ههیه.
سەرچاوە: wishe