رۆژی شه‌ممه 21/05/2022 سه‌عات 1ی نیوهرِۆ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی وێژه و هونه‌ری كوردی له وڵاتی فینله‌ندا، شاری تۆركۆ، به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی فیدراسیۆنی كوردانی فینلاند و كۆنفیدراسیۆنی كوردانی دیاسپۆرا - دیا كورد‌و نوێنه‌ری حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان له وڵاتی فینله‌ند به‌شداربوون، له‌گه‌ڵ چه‌ندین روناكبیر و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس كه‌هه‌ندێكیان له شاره دووره‌كانه‌وه هاتبوون به‌مه‌به‌ستیی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كۆرِهكه كه باس له كه‌لتوور و پردی روناكبیریی نێو گه‌لان بۆ نووسه‌ر رۆژنامه‌نووس (حه‌مید به‌درخان) لهههماكاتیشدا به‌رپرسیی ئه‌كادیمیای به‌درخان بۆ توێژینه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسی و كه‌لتور ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تای كۆرِهكه له‌لایه‌ن سه‌ید خدر میر سه‌یدی به‌خێرهاتنی میوانانی كرد و داوایكرد دهقیقهك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی رێگای رزگاری كوردستان ئه‌نجامبدرێت، له‌پاشان له‌لایه‌ن شاعیر و رۆژنامه‌نووس عه‌بدوڵڵا حاجی كورته‌یه‌ك له ژیانی حه‌مید ئه‌بوبه‌كر به‌درخانی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد، لهههماكاتیشدا داوایكرد حه‌مید به‌درخان بابه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان بكات.
سه‌ره‌تا حه‌مید به‌درخان به‌خێرهاتنی میوانانی كرد‌و تیشكی خسته سه‌ر كه‌لتور و به‌یه‌كه‌وه ژیان، كه‌لتوور و خۆشه‌ویستیی، كه‌لتوور له نێوان ژیاندۆستیی و ژیانخۆشیی، پرسیارێكی وروژاند‌و گوتی: ئایا كه‌لتوور شوناس و داهاتوو و ئایندهی گه‌لانه و پرسیاریدیكهی كرد و گوتی: ئایا ده‌كرێت له رێگای كه‌لتووره‌وه پردی روناكبیریی دروستبكرێت.
له ته‌وه‌رێكی دیكه باس له لێكه‌وته‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیی له سه‌رده‌می ئافاتیی كۆڤید نۆزده، كه به ڤایرۆسی كۆرِۆنا نێو زهندكراوه، قسه‌و باسی زۆری له‌سه‌ركرا.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه قسه له‌سه‌ر كهڵتوور و خواردن، به‌تایبه‌تیی ناندینی كوردهواریكرا، پرسیاری له ئاماده‌بووانكرد، ئایا كورد ناندینی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و خواردنه كورده‌وارییه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمیی و زانستیی نووسراوه‌ته‌وه و رێكخراوه، وه‌كو نهتهوهكانیدیكه.
چه‌ندین ته‌وه‌ره‌ی دیكه سه‌باره‌ت به سوسیال میدیا و رۆژنامه‌گه‌ری كاغه‌زی و ئه‌لیكترۆنی كرا و باس له‌وه‌شكرا كه ئهمرِۆی دنیای رۆژنامه‌نووسیی له كوێی ناوه‌نده رۆژنامه جیهانییهكاندایه.
له كۆتاییدا تیشكی خسته سه‌ر چۆنییه‌تیی سازدانی شانزدهههمینیی فێستیڤاڵی به‌درخان كه برِیاره له ساڵی 2023 له وڵاتی فینله‌ند به‌چه‌ندین چالاكی جۆراو جۆری كه‌لتوری ئه‌نجامبدات.
دوای ته‌وابوونی كۆرِهكه له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه چه‌ندین پرسیار ئاراسته‌ی حه‌مید به‌درخان كرا‌و وه‌ڵامی هه‌مووانی دایه‌وه.
هه‌ریه‌ك له بهرِێزان ره‌ئوف گوڵبه‌ده‌ن و عه‌بوڵڵا حاجی كه له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵه‌ی وێژه و هونه‌ری كوردین له وڵاتی فینله‌ند، دوو پارچه شیعریان پێشكه‌ش كرد.
شایانی باسه، حه‌مید به‌درخان سوپاسی كۆمه‌ڵه‌ی وێژه و هونه‌ری كوردی كرد بۆ ئه‌و میواندارییه‌یان و سوپاسی ئامادهبووانیشیی كرد كه ئه‌ركیان كێشا و ماندووبوون ...
به‌هیواین بتوانیین له ئاینده دانیشتنه‌كانی لیژنه‌ی ئاماده‌كار بۆ سازدانی شانزدهههمینیی فێستیڤاڵی به‌درخان كه برِیاره له ساڵی 2023 له وڵاتی فینله‌ند درێژه‌ی پێبدرێت.
سەرچاوە: pukmedia