خانمە هونەرمەند شاناز زاهیر دەڵێت" کەم کەسم بینیوە لە ژیانمدا ئەوەندە بە دڵسۆزانە خەریکی ئیش و کارەکانی بێت".
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی کوردستان 24، خانمە هونەرمەند شاناز زاهیر روونیدەکاتەوە" نەوید زەردی زۆر زیرەکە و زۆر ئەکتیڤە و کوڕێکی سەرکەوتووە".
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد " کەم کەسم بینیوە لە ژیانمدا وەک نەوید ئەوەندە بە دڵسۆزانە خەریکی ئیش و کارەکانی بێت".
ئەمە لەکاتێکدایە ئەو دوو هونەرمەندە ماوەیەک بەر لە ئێستا دویتێکیان بەناوی "شەرم مەکە" بڵاوکردەوەو زیاتر لە یەک ملیۆن بینەری هەبووە.
سەرچاوە : زەمەن-لایف ستایل