له نوێترین كاری‌دا نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس شاخه‌وان سدیق، دوو به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی نوێی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه.
28ی ئایار، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس شاخه‌وان سدیق، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "به‌رهه‌مه‌كان به‌ناونیشانی "شیعر و نائومێدی" كه ئه‌م كتێبه دوو به‌شه به‌شی یه‌كه‌م، خوێندنه‌وه‌ی شیعری چه‌ند شاعیرێكی كورد و بیانییه، هه‌وڵ دراوه تێیدا دیوێكی تری شیعره‌كان بۆ خوێنه‌ر بخرێنه‌ڕوو، به‌شی دووه‌میش مه‌له‌فێكی ڕۆژنامه‌وانییه له‌باره‌ی كاریگه‌ریی شیعری فارسی به‌سه‌ر شیعری كوردییه‌وه، به‌تایبه‌ت شاعیرانی پاش ڕاپه‌ڕین."
ڕوونی كرده‌وه، كتێبی دووه‌میان "هونه‌ری چیرۆك چنین له پێناو گێڕانه‌وه‌دا" كه له سێ به‌ش پێكهاتووه، به‌شی یه‌كه‌م نووسینه له‌باره‌ی هونه‌ری چیرۆك، شێواز و ته‌كنیكه‌كانی نووسین، هه‌روه‌ها كورته چیرۆك و جیاوازییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕۆماندا چین ، دواتر قۆناغه‌كانی گه‌شه‌ی چیرۆكی كوردی ڕوون كراونه‌ته‌وه. به‌شی دووه‌م، دیداری ڕۆژنامه‌وانییه له‌گه‌ڵ چه‌ند چیرۆكنووسێكی كورد، له‌باره‌ی چیرۆك و ته‌كنیكه‌كانی نووسینی به‌گشتی. به‌شی سێیه‌میش، مه‌له‌فی ڕۆژنامه‌نووسییه له‌باره‌ی چیرۆكی كوردی و كێشه‌كانی له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه به به‌شداریی چه‌ند چیرۆكنووسێكی به‌ئه‌زموون و چه‌ند گه‌نجێكی چیرۆكنووسیش.
ئاشكرای كرد، "ئه‌م به‌رهه‌مانه كاری چه‌ند ساڵێك ئیشكردنی منه له‌و بوارانه‌دا چ وه‌ك نووسین و چ وه‌ك كاری ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌ده‌بی، ئه‌م كتێبانه له‌لایه‌ن ئومێد محه‌مه‌ده‌وه كاری دیزاین و نه‌خشه‌سازییان بۆ كراوه، به‌رهه‌می دامه‌زراوه‌ی كه‌ریمی عهلهكهن به‌سپۆنسه‌ری دارایی دكتۆر ته‌ها ڕه‌سووڵ، به‌مزووانه ده‌كه‌ونه به‌رده‌ستی خوێنه‌ران، هاوكات پاش چاپبوونیان له رێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا بڵاو ده‌كرێنه‌وه".
شاخه‌وان سدیق له دایكبووی 1983 هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیده، ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی به‌شی شێوه‌كارییه، له زۆربه‌ی سایت و ڕۆژنامه و گۆڤار و مهڵپهڕهكاندا بابه‌تی بڵاو كردووه‌ته‌وه، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری وه‌رزی ئه‌ده‌بی بارانه كه ده‌زگای ئایدیا بۆ فكر و لێكۆڵینه‌وه ده‌ریده‌كات. به‌رپرس و سه‌رپه‌رشتیاری پاشكۆی ئه‌ده‌بی (په‌ڕاو)ی هه‌فتانه بووه له ناو ڕۆژنامه‌ی "هاوڵاتی". ماوه‌ی 19 ساڵه بێ دابڕان كاری ڕۆژنامه‌نووسی ده‌كات، ئێسته مامۆستای هونه‌ره له قۆناغی بنه‌ڕه‌تی.
سەرچاوە: wishe