کوردستانم ڕەنگینە
بەهەشتی سەرزەمینە
خاکم وەک وئاڵاکەم
ڕەنگ سوور و سپی وشینە
لەسایەی دیموکراتی
زۆربەئازاو بەمەردی
ئەیپارێزم ئەم خاکە
بێچووە شێرانی کوردی
کەتیرەو مازو بەرگن
بنێشت وخوری وتووتن
بۆخۆم ڕامێری دێنم
بەهۆی زانست وخوێندن
(شین=شینایی = سەوزایی )
لاپەڕەیەکی ڕەنگین بەڵام ڵەیادکراوی کوردایەتی ویەکێتی !
حەمە جەزای مهندس ؛ حەمە جەزای حاجی علی ئاغا، مێرخاسێکی کورد ،سەربازێکی وونی کوردایەتی ویەکێتی نیشتمانی کوردستان ...
هاوڕێ ی مامۆستا ابراهیم احمد ،مام جلال ودکتور لطیف جمال ڕەشید ! لەڕێکەی هەڵوێستی مرۆڤانەومەردانە وکوردپەروەرییەوە ناسراوە لای زۆربەی سەرکردایەتی کۆنی یەکێتی .هاوڕێ وڕێکخەری سەردانەکانی مام جەلال بۆ دەرەوەی ووڵات .پشتو پەناوفریاد رەسی کێشە داراییەکانی ڕۆژانی سەختی یەکێتی بووە .ریکخەری کارەکانی یەکێتی لەدەرەوەی کوردستان لەیەکەم چەخماخەی شۆڕشی نوێ وە .
ئەم ڕاستییانە لەدەمی زۆربەی سەرانی باڵای یەکێتەوە وەرگیراوە
بەڵام زۆر بەداخەوە کەتائەمڕۆ ئەم پیاوە مەزنەی کورد لەیادکراوە ..!