سلێمانی.. فێستیڤاڵی (سولی فێست) بەڕێوەدەچێت

بەبەشداری چەندین گروپ و پێشكەشكردنی چالاكی موزیكی و كەلتوری، فێستیڤاڵی (سولی فێست) بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە كاتژمێر (3)ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی (5-5-2022)، لەتەلاری هونەر لەشاری سلێمانی بەبەشداری چەندین گروپی موزیكی وەكو (سوهرەوەرد، گروپی ژێ، گروپی پایزەی جوان)، فێستیڤاڵی (سولی فێست) بەڕێوەدەچێت.
لەفێستیڤاڵەكەدا چەندین چالاكی هونەری و كەلتوری و موزیكی پێشكەشدەكرێن و هەریەك لەگروپەكان بەگۆرانی و موزیكی كوردی بەشداریدەكەن.
هەروەك بەشێكی دیكەی فێستیڤاڵەكە بریتی دەبێت لەیاری جۆراو جۆرو نمایشی كاری جیاواز.

 

 

سەرچاوە: galawej