ستاربەکس و ستراتیج

 

ئاراس عومەر


ستاربەکس و ستراتیج و واااو…


جا ئەوە ئینسان هەر ئەوەنەی چەند قۆناغێک چووە پێشەوەو لە بوارێکا تۆزێ دەرکەوت، ئیتر ئەگەر وڕێنەش بکات خەڵکەکە عامەکە ئەڵێن ئەی ماشەڵا لەو بەلاغەت و حیکمەتە، واااوو 😀

تۆ بڵێ چۆن؟

- بۆ نموونە کەسێک لە زمانی ئینگلیزیا زۆر شارەزایە، ئیتر لە خۆوە حیکایەت دروست ئەکات و ئەڵێ ئەوە بە گەنجی ئەچوم کەتەلۆگی سەلاجەم لە زبڵخانەیا ئەدۆزیەوە و ئەمخوێندەوە تا فێری ئینگلیزی ببم 😀 (ئێ بۆ کەتەلۆگی سەلاجە ئیمامەکە!)

- یان کەسێک هەیە ژەنیارێکی زۆر چاکی عالەمی، ئەڵێ کاکە من بە مناڵی بە تەنەکە و تەلی عەمەلیات عود و سێتارم دروست ئەکرد و ئیتر ئاوا گەیشتم بەم ڕۆژە!

- یان کەسێکی زۆر دەوڵەمەند هەیە ئەڵێ من وەختی خۆی ئەوەنە فەقیر بووم بە دوو ساڵ فەلافل و ساوەرم خواردوە لە بەینی ئێران و عێراقا!

خۆی با ئینسافمان هەبێت لەوانەیە هەنێ لەم چیرۆکانە راست بن و شتی لەم جۆرەمان هەیە، بەس کێشەکەی من ئەوەیە هەر ئەوەنەی دەرکەوتیت ئیتر بەدڵی خۆو قسە بکەو خەڵکیش ئەڵێ ئەی ماشەڵا بەبێ هیچ لێکۆڵینەوەیەک، ئەشبنە بابەتی پۆدکاست.

جا ئەم شتە بۆ کۆمپانیا و مارکێتینگ-یش راستە، بۆ نموونە:

ستاربەکس کە زۆرینەمان ئەیناسین، (وا هەستەکەم خۆی ئاگای لەدنیا نیە) کەچی هەزار دەنگۆی بۆ دروستکراوە لەسەر مارکێتینگەکەی، لەوانە؛

قسەیەک هەیە دەڵێت کە موەزەفەکانی ستاربەکس بە ئەنقەست ناوی کڕیارەکانیان بە هەڵە ئەنووسن و خراپ سپێڵی ئەکەن لەسەر پەرداخەکان (بۆ زانیاری لە ستاربەکس کە داوای قاوە یان شتێک ئەکەیت ناوەکەت لەسەر پەرداخەکە ئەنوسێت و ئەو جۆرە قاوەیەی داوات کردوە ئەکرێتە ئەو پەرداخە یان کوپەوە). دەی کاکە بۆچی موەزەفەکان ناوی کڕیار بە هەڵە ئەنوسن؟ وەڵا عەلا ئەساس کە کڕیار سپێڵی ناوەکەی خۆی بە هەڵە ئەبینێت پێکەنینی یەت و شێری ئەکات لە سۆشیەڵ میدیا و بەمەش ناوی براندەکە زۆر بڵاو ئەبێتەوە و خەڵک ستاربەکس وەک براندێکی جەودروستکەر و هەزەلی ئەبینن و ئەچن بۆ ئەوێ.

یان قسەیەکی تر هەیە کە بۆچی مێزەکانی ستاربەکس هەمووی خڕە؟ دیسانەوە ئەڵێن کە گوایا ئەمەش ستراتیجیەکی زەخمی براندەکەیە کە ئاماژەیە بۆ پەیوەستبون، چونکە مێزی خڕ هەمووی وا هەست ئەکات نزیکن لەیەکەوە و سووچ و سەرپەڕی نیە.

خۆ ڕەنگە ستاربەکس ئەمەی بالفعل بە بەرنامە کردبێت، چونکە ئەم کۆمپانیایانە بیر لە وردترین شت ئەکەنەوە، بەڵام وەڵاهی لە هەمان کاتدا لەوانەیە هەم ئەو سپێڵە هەڵەیە و ئەو مێزە خڕانەش سودفە بوبن 😂 بەس مادام ستاربەکس زەخمە؛ ئیتر ئەگەر لە خۆوەش بێت خەڵک یەت تەفسیری بۆ ئەکات و ڤیدیۆیەکی لەسەر دروست ئەکات و خۆیمان لێ ئەکات بە خەبیری مارکێتینگ و ئێمەش ئەڵێین ئەی ماشەڵا هههه. جا ئەشڵێن چی؟ ئەمە ستراتیجی مارکێتینگە! لەکاتێکا هەموو ئەمانەی باسم کردن تاکتیکن نەک ستراتیج.

بە کورتی؛

- نە ئەمەوێ بڵێم ئەم جۆرە چیرۆک قسەو تاکتیک و ئیدیعایانە راستن و بەرنامە بۆ داڕێژراون و باوەڕیان پێبکە

- نە ئەشمەوێ بڵێم قسەی خەیاڵی و درۆن و ئیهمالیان بکە

- بەڵکو ئەوەی ئەمەوێ بیڵێم ئەوەیە کە ئەکرێت باشتر ورد ببینەوە، زیاتر لە حیکایەت و تاکتیک و تەحلیل و ڤیدیۆ لابەلاکان بڕوانین و بە هەموو شت نەڵێین واااو. هەر زەلامێک هات و دوو حیکایەتی بۆ کردیت و ڤیدیۆیەکی دروستکرد بە مۆسیقایەکی وزەبەخشەوە باوەڕمەکە، ڕەنگە راستیش بێت، بەس لێی بکۆڵەرەوە.
—-
تێبینی:
کاتێک لە سەرەتاوە ئەڵێم کەسێک یان براندێک کە چەند قۆناغێک چوەتە پێشەوە؛ باسی شتی عالەمی ئەکەم، ئەگینا زۆرینەی کەس و بزنسی ئێمە هەر نەشچونەتە پێشەوە بەس خۆمان بەزۆر و بە ماستاو زەخمیان ئەکەین.