د.ئیبراهیم محەمەد جەزا محێدین
پڕۆفیسۆر لە بەشی زەویناسی/ زانکۆی سلێمانی
زه‌وى هه‌ساره‌یه‌كى جووڵاوه یان داینامیكه، به‌ماناى جووڵه به‌رده‌وامه‌كانى زه‌وى له وه‌ستان ناكه‌وێت. باشترین نموونه‌ش روودانى هه‌زاران بوومه‌له‌رزه‌و گڕكان و خشانهكانى زه‌وى و روودانى لێكدابڕانى هێند گه‌وره، كه به‌هه‌زاران مه‌تر درێژده‌بێته‌وه. یه‌كێك له‌و بیردۆزه گرنگانه‌ى، كه رۆڵێكى گرنگى هه‌بوو له لێكدانه‌وه‌ى گشت ئه‌و جووڵه و چالاكییانه‌ى ئه‌م هه‌ساره‌یه‌دا بیردۆزه‌ى تهكتۆنى پلێتهكانه.
تهكتۆنى پلێته‌كان: بیردۆزه‌ى داینامیكییهتى گۆى زه‌وییه، كه بڕواده‌كرێت به‌رگى كهڤریى ره‌ق بشكێت بۆ چه‌ند پارچه‌یه‌ك یان پلێتێك، كه ئه‌مانه‌ش به‌گوێره‌ى ئاراسته‌ى تهوژمهكانى ناو به‌شى سه‌ره‌وه‌ى كهوڵهوه ده‌جووڵێن. لێوارى پلێته‌كان شوێنى چالاكییه جیۆلۆجییهكانن، بۆ نموونە شوێنی روودانی بوومەلەرزە.
له‌م چه‌ند ده‌یه‌ى دواییدا زانستى تهكتۆنى پلێته‌كان زۆر به‌وردى توانى زۆرێك له‌و جووڵه و چالاكییانه‌ى گۆى زه‌وى به‌وردى لێكبداته‌وه و به‌شدارییه‌كى گه‌وره‌ى نواند له‌زیاتر تێگه‌شتن له دیاردهگهورهكانى، وه‌ك بوومه‌له‌رزه و گڕكان و دروستبوونى شاخه‌كان. ئه‌م مۆدێله‌ى تهكتۆنى واداده‌نێت، كه زه‌وى له چه‌ند پارچه كهڤرێكى ئه‌ستوور پێكهاتووه، كه ده‌ناسرێن به پلێته‌كان. ئه‌م پلێتانه له به‌رگى كهڤرى ره‌ق ((Lithosphere پێكهاتوون و له‌سه‌ر چینێكى نیمچهڕهق جووڵهدهكهن، كه به به‌رگى كهڤرى پاراو (Asthenosphere ) ده‌ناسرێت.
ئه‌م پلێتانه له‌هه‌ندێك جێگا به‌یه‌كدا ده‌ده‌ن و له‌هه‌ندێك شوێنى تردا له‌یه‌كتر دووردهكهونهو شوێنیش هه‌یه به‌لاى یه‌كتردا ده‌خزێن. زه‌وى له چه‌ند پلێتێكى گه‌وره‌و چهندینێكى بچووك پێكهاتووه( بنواڕە وێنەی هاوپێچ). ئه‌م پلێتانه به‌تێكڕاى نزیكه‌ى 5سم لە ساڵێکدا ده‌جووڵێن، بێگومان شوێن هەیە زیاتر و شوێنیش هەیە کەمتر. هه‌رئه‌مه‌ش واده‌كات، كه شێوه‌ى زه‌وى بشێوێت و به‌به‌رده‌وامى بگۆڕێت. ئه‌و پلێته كهڤرییانهى، كهدهجووڵێن ئهستوورییهكانیان نزیكه‌ى 100كم ده‌بێت، بیهێنه‌ره پێش چاوت ئه‌ستوورى ئه‌و كهڤرانه لێره‌وه( شارى سلێمانى) بۆ شارى كه‌ركوك ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌ستوورییه گه‌وره‌یه سه‌ربكه‌وێت و بیدات به پلێتێكى تر‌ى به‌نزیكى هه‌مان ئه‌ستوورى خۆیدا، ئه‌وا دەبێت ئەوناوچانە چۆن تێکبشکێن و وێرانببن؟
ئه‌گه‌ر به ساكارى باس له‌و سنوورانه‌ى نێوان پلێته‌كان بكه‌ین ده‌بینیین سێ جۆر هه‌یه:
1- سنووره‌كانى لێکدووركهوتنهوه (Divergent boundaries):
له‌م جۆره سنوورانه‌دا پلێته‌كان له‌یه‌كتر دوورده‌كه‌ونه‌وه و ئه‌مه‌ش به ده‌ورى خۆى داده‌كات ماده‌ى ناو كەوڵ بێته سه‌ره‌وه و بنى زه‌ریاى نوێ دروست بكه‌ن. ئه‌م جۆره سنوورانه به گشتى ده‌كه‌ونه ناوه‌ڕاستى زه‌ریاكان كاتێك بنى زه‌ریاى نوێ دروست ده‌بێت. كاتێك ماده‌ى گه‌رم هێواش هێواش سارد ده‌بێته‌وه و كه‌ڤره‌كان دروست ده‌كات ئه‌مه‌ش بۆ سه‌دان جار دووباره‌ده‌بێته‌وه به‌ملیۆنه‌ها ساڵ ده‌خایه‌نێت. بۆ نموونه له زه‌ریاى ئه‌تڵه‌سیدا و به‌تایبه‌تى له‌به‌شى سه‌ره‌وه‌ى ڕێژه‌ى ئه‌م جووڵه‌یه ده‌گاته 2.5 سم له ساڵێكدا، هه‌رچه‌نده ئه‌م رێژه‌یه له بهرزبووهوهى ڕۆژهه‌ڵاتى هێمن ده‌گاته 20 سم له‌ساڵێكدا. بنى زه‌ریاى كۆنتر له 180 ملیۆن ساڵ تۆمارنه‌كراوه، بۆ یه بڕواده‌كرێت، كه پێش ئه‌وكاته هه‌موو پلێته‌كان یه‌ك پارچه بووبن.
2- سنووره‌كانى لێکنزیکبوونەوە(Convergent boundaries):
به‌پێچه‌وانه‌ى جۆرى پێشووه‌وه، ئه‌م سنوورانه جێگه‌ى پێداكێشان و به‌ریه‌ككه‌وتنى پلێتهكانه. له‌م سنوورانه‌دا پشتێنه‌ى نقومبوون دروست ده‌بێت، كه به‌رگى ڕه‌قى كهڤرى زه‌ریاى داده‌به‌زێت و ده‌گاته‌وه كه‌وڵ. هه‌رله‌م سنوورانه‌دا زنجیره شاخه‌كان دروست ده‌بن. له كاتێكدا له‌جۆرى یه‌كه‌مدا كه‌ڤره‌كان دروست ده‌بوون، به‌ڵام له‌هه‌ندێك شوێنى تردا كه‌ڤره‌كان له‌ناوده‌چن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌شى كه‌وڵ. له‌م سنوورانه‌دا پلێته‌كان، كه ده‌ده‌ن به‌یه‌كدا یه‌كێكیان( به‌پێى چڕییهكهیان) داده‌به‌زێت و ئه‌وى تریان سه‌رده‌كه‌وێت. له‌م سنوورانه‌دا زنجیره شاخه‌كان دروست ده‌بن و چالاكى بوومه‌له‌رزه‌و گڕكانه‌كان به‌هێز ده‌بن. باشترین نموونه دروستبووونی زنجیره شاخه‌كانى هیمالایا و زاگرۆس ئه‌وه به‌ڕوونى پیشان ده‌ده‌ن. سه‌ره‌ڕاى شاخه‌كانى ئه‌ڵپ و ئهپهلاشى و ئۆراڵ. سەرنجبدە لە وێنەی هاوپێچ بە وردی دیارە، کە بەشی باشوور لە کوردستانی باکوور ( واتە بە گشتی بەشی باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی تورکیا) سنوورێکی لێکنزیکبوونەوەیە و شوێنی پێداکێشانی ئەو پارچە کەڤرییە گەورە ئەستوورانەیە، کە دەکەونە ناوچەی نێوان هەردوو پلێتی عەرەبی و پلێتی ئۆراسیا! هەرجووڵەیەک لەم پارچە بەردە گەورانە، ئەوا دەیان بومەلەرزەی هاوشێوەی ئەو بوومەلەرزەیەی رۆژی شەشی شوباتی لێبەرهەمدێت، کە زیانێکی یەکجار گەورەی بە هاووڵاتیان و بیناکانی ئەوناوچەیە گەیاند. ئەم ناوچانە هەمیشە لە جووڵەدان و چاوەڕێی بوومەلەرزەی زیاتریش هەیە، بەڵام کەی و لەکوێدا، کەس نازانێت!
3- سنووره‌كانى لێكتێپەڕین (Transform fault boundaries):
جووڵه‌ى پلێته‌كان له‌م كاته‌دا به‌ته‌نیشت یه‌كتردا ده‌بێت و یه‌كێكیان ئه‌ویتریان به‌جێده‌هێڵێت. ئه‌م جووڵه‌یه نابێته تێك‌شكان، یان دروستكردنى به‌رگى كهڤریى ره‌ق. ئه‌م جۆره له‌سنووره‌كان هاوكات له‌گه‌ڵ دروستبوونى بنى زه‌ریاكان دروست ده‌بێت واته له به‌رزاییه‌كانى ناوه‌ڕاستى زه‌ریادا هه‌یه. لێكترازاوه‌كان به‌ئاراسته‌ى جووڵه‌ى پلێته‌كان دروست ده‌بن. مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌م سنوورانه له‌گه‌ڵ بهرزاى ناوه‌ڕاستى زه‌ریادا دروست ببێت، ئه‌وه‌تا لێكدابڕاوى سان ئه‌ندریاس له‌كالیفۆرنیا له‌و ناوچانه‌دا نییه.
سه‌رچاوه‌کان :
- ئیبراهیم محەمەد جەزا محێدین ،2013 ، بنەماکانی زەویناسی، چاپخانەی ئاکام، سلێمانی، 354ل.
- باوان فایەق جەلال ، 2022، زەوی- بنەماکانی زەویناسی لەڕووی فیزیاییەوە، وەرگێڕان، کتێبخانەی دڵشاد، 302ل.
پلێتهتهكتۆنییهكانى گۆى زه‌وى وسنوورهكانى نێوانیان وئاراستهى جووڵه‌ى ئهوپلێتانه ( سەرچاوەی ژمارە ١).
سەرچاوە : کوردستانی نوێ