زمان، بنیاتی نه‌ته‌وه پێكدێنێت و كۆگه‌ی پاراستنی هه‌موو كولتوور و بیر و ڕه‌سه‌نایه‌تی و فه‌رهه‌نگ و دنیابینیی نه‌ته‌وه‌یه، له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه ته‌كنه‌لۆجیا و شه‌پۆله‌كانی گه‌یاندن خه‌ریكه بایه‌خی زمان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و منداڵ به‌ره‌و زمانه جیهانییه‌كان ده‌به‌ن، پێویسته چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گرنگیی زمانی دایك بهێڵینه‌وه و بیپارێزین؟.
زمان بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی وه‌ك كورد كه نه‌گه‌یشتووه‌ته هه‌موو ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی، بایه‌خی یه‌كجار زۆرتره له نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر كه كێشه‌ی سیاسی و سنووری نه‌ماوه، به‌تایبه‌ت كاتێك ده‌زانین كولتووریش ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌گه‌ر زمان به‌گوێره‌ی بایه‌خه گه‌وره و گرنگه‌كه‌ی نه‌پارێزین و وه‌ك شته هه‌ره پیرۆزه‌كانمان نه‌وه بۆ نه‌وه نه‌یگوازینه‌وه.
كولتوور وه‌ك وشه زۆر به‌كار دێت لای هه‌موومانه‌وه، به‌ڵام پێناسه‌كردنی ئاڵۆزه، ده‌توانین بڵێین كولتوور هاوشانی زمان، پارێزه‌ری نه‌ته‌وه‌یه و ده‌بێته هۆی مانه‌وه‌ی به درێژایی چه‌ندان سه‌ده یان تا كۆتایی ژیان. بۆ گه‌لێكی وه‌ك كوردستانیش ئه‌مه زۆر ته‌واوه و ئه‌وه‌ی هێشتووینهوه له مێژوو و بووندا، كولتوور و زمانه، ته‌نانه‌ت له سه‌ختترین قۆناعه‌كانی مێژوودا كه ده‌یان گه‌لی تواندووه‌ته‌وه، كورد به‌هۆی ئه‌و دوو كۆڵه‌كه گرنگه‌ی بوونه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌وه، خۆی پاراستووه. به گشتی كولتوور ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه: فۆلكلۆر، داونه‌ریت، ئاین، زمان و مه‌عریفه. زانایانی كۆمه‌ڵناسی به چه‌ندان شێواز پێناسه‌یان كردووه كه ساده‌ترینیان ده‌ڵێ، "كولتوور هه‌موو ئه‌و كردارانه‌یه كه سروشتی نین".
ده‌بێ بزانین كه هێز و سوپای گه‌وره نابنه هۆی مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه كولتووره وا ده‌كات زیندوو بی. كورد ماوه‌یه‌كی زۆر نییه كه سوپای هه‌یه، به‌ڵام ده‌یان هه‌زار ساڵه به‌بێ سوپا و به پاراستنی كولتوور و تایبه‌تمه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی، توانیویه‌تی وه‌ك گه‌لێكی زیندوو بمێنێته‌وه، ته‌نانه‌ت له دوای هیند، ده‌وڵه‌مه‌ندترین كولتوورمان هه‌یه.
لێره‌وه گرنگیی زمان و كولتوور به ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه بۆ ئێمه شوناس و هه‌بوون و ناسنامه‌ن، هه‌رچه‌نده هه‌میشه دوژمن هه‌وڵی توانهوهمانی داوه، به‌ڵام ڕه‌گوڕیشه‌ی ره‌سه‌ن هه‌ر ده‌مێنێت، بۆیه ئێسته كه قۆناغه‌كه گۆڕاوه و به‌ر له ته‌كنه‌لۆجیا ناگیرێ، ده‌بێت ئه‌گه‌ر ستانداردی جیهانیی بۆ زمانی دووه‌م چوار ساڵ بێت، بۆ منداڵی كورد بیكه‌ین به هه‌شت ساڵ و به ته‌واوی زمانه‌كه‌ی خۆی پاراو و ده‌وڵه‌مه‌ند بكات، ئینجا پێشوازیی له زمانی دووه‌م بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا له شه‌ڕ و كۆمه‌ڵكوژی ترسناكتره بۆ سڕینه‌وه‌ی كولتوور و كاڵكردنه‌وه‌ی ئاستی زمان.
ئه‌مه به‌رپرسیارێتیی دایك و باوك و دواتر په‌روه‌رده و داوده‌زگای ده‌وڵه‌ته، ده‌بێت هه‌مووان وه‌ك ته‌واوكه‌ری یه‌كتر هاوئاهه‌نگ بن، چونكه ئێمه ناتوانین شه‌ڕی مانه‌وه بكه‌ین به چه‌ك و هێز، به‌ڵام ده‌توانین به جیاوازییه كولتوورییه‌كانمان خۆمان بسه‌پێنین، رۆژێكیش هه‌ر دێت مێژوو مافه‌كانمان بداته‌وه و ببین به ده‌وڵه‌تێكی سه‌رنجڕاكێشی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام تا ده‌گه‌ین به‌یه‌ك و ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه جیهانییه دێته ئاراوه، بۆ هه‌ریه‌كه‌مان بابه‌تی زمان، خه‌باتێكی پیرۆزه.
به‌پێی یاساكانی زانستی ده‌مارناسی و زانستی زمان و زانستی پزیشكیش، زمان كاردانه‌وه‌ی منداڵ ده‌گۆڕێت و بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤیش ده‌گۆڕێت و هه‌ڵسوكه‌وت و "كێ"بوونی كه‌سیش ده‌گۆڕێ، ئه‌وانیش وه‌ك به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ڕه‌سه‌نایه‌تی و كولتوور. به‌داخه‌وه ئێسته هه‌ست به‌و مه‌ترسییانه ده‌كرێت و خۆشبه‌ختانه ده‌نگی واش ده‌بیستین كه زه‌نگی هۆشیاری لێ ده‌دات، داوای پاراستنی زمان و گرنگیدان به قوتابخانه‌ی كوردیی ده‌كات. ئاخر به ڕوونی هه‌ست به زاڵبوونی زمانه‌كانی تر به‌سه‌ر منداڵی ئێسته‌دا ده‌كرێت، له بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان خه‌ریكه سیمای زمان ده‌شێوێت، كۆچی به‌رچاوی عه‌ره‌ب به‌ره‌و كوردستان، زۆر ئاماژه‌ی گۆڕانكاریی زمانی ده‌رخستووه و تا ئاستێكیش له هه‌ندێك شوێن، خاوه‌نكار و فرۆشیار یه‌كه‌م گوته‌یان به عه‌ره‌بییه و وا ده‌زانن هه‌موو میوانه‌كان عه‌ره‌بن، جیا له‌وه‌ی زۆرینه‌ی كرێكار بووه به عه‌ره‌ب، ئیتر خۆ ده‌بێت لێره‌دا بوه‌ستین و ستۆپێك به خۆمان بكه‌ین، ئه‌گه‌رنا دره‌نگ ده‌بێ له داهاتوودا.
ئه‌وه‌ی هاوشانی ئه‌م ئاماژانه ئێمه ده‌ترسێنێ، نه‌زانی و ناتێگه‌یشتوویی به‌شێكی زۆری دایك و باوكانن كه زۆریان شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ن منداڵه‌كه‌یان زمانی كوردی نازانێت، یان ئینگلیزییه‌كه‌ی باشتره له كوردی، له ماڵیشه‌وه هه‌مان دایك و باوك بۆ ئه‌وه‌ی كاتی خۆیان نه‌به‌خشن به منداڵه‌كه‌یان كه گوایه نووری چاویانه، ئامێرێك ده‌ده‌نه ده‌ستی و پشتگوێی ده‌خه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیشیان به ئامێرێكه‌وه خه‌ریك بن و منداڵه‌كه كاتیان نه‌گرێ، له‌م جۆره بارودۆخه‌دا ده‌بێت حكوومه‌ت توند ده‌ستێوه‌ردان بكات و هۆشیاری بڵاو بكاته‌وه، رێكلامی زۆر بكات كه خوێندنی كوردی گرنگتره له هه‌ر شتێك، یان لایه‌نی كه‌م تا پۆلی چواری سه‌ره‌تایی هه‌موو قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌هلیش ناچار بكرێن، هه‌موو وانه‌كانیان كوردی بن و دواتر له پۆلی پێنجه‌وه بچنه ناو زمانه‌كانی تر.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان، نزیكی شه‌ش هه‌زار زمان له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی هه‌ن و له دوای ساڵی 1950ه‌وه نزیكی 200 زمان له‌ناو چوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی نوێ، له 77 ساڵی ئاینده‌دا 50%ی زمانه‌كانی تریش له‌ناو ده‌چن، به‌ڵام پێویسته هه‌رچیمان كردبێت، ئه‌و توانه‌وه‌یه زمانی كوردی نه‌گرێته‌وه.
كاریگه‌رییه زیانبه‌خشه‌كانی خوێندن به زمانی دووه‌م:
1- منداڵ بۆ گه‌شه‌كردن پێویستیان به خۆشه‌ویستیی دایك و باوكه، منداڵ ئه‌گه‌ر زمانی دایك به پاراوی نه‌زانێت و تێنه‌گات، گرفت له به‌رده‌م بیركردنه‌وه و فێربوون و گه‌شه‌كردنیدا دروست ده‌بێ، به‌ڵام زمانی دایك وا ده‌كات زانیاریی باشتر وه‌ربگرێت و باشتر هه‌ست و سۆزه‌كانی ده‌رببڕێ .
2- زمانی دایك هۆی سه‌ره‌كییه بۆ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خووڕه‌وشتی نه‌ته‌وه، به‌ڵام كاتێك منداڵه‌كه‌ت لێی بێبه‌ش بێت، خووڕه‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌ته‌وه‌ی تر وه‌رده‌گرێت و ده‌بێته گرفتی ده‌روونی و قورسبوونی هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، به‌پێچه‌وانه‌وه زمانی دایك وا ده‌كات منداڵ چالاك بێت و تواناكانی خۆی زیاتر بچه‌سپێنێ و پێوه‌ندیی ڕووخۆشانهی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر هه‌بێت.
3- زمانی دووه‌م له ته‌مه‌نی بچو‌وكدا، ده‌بێته هۆی سه‌رلێشێوان و متمانه‌ی منداڵه‌كه‌ت لاواز ده‌كات و نامۆ ده‌رده‌كه‌وێ، به‌پێچه‌وانه‌وه زمانی دایك ده‌بێته هۆی به‌هێزیی كه‌سایه‌تی و هه‌ستكردن به بڕوابه‌خۆبوون.
سەرچاوە : ووشە