رۆژهەلاتی کوردستان.. لەماوەی یەک مانگدا ١٢ کۆڵبەر کوژراو و برینداربوون

 

 

facebook sharing button

 

 

 

messenger sharing button

رێکخراوی هانا لە ڕاپۆرتێکدا ئاماری کوژران و برینداربووانی کۆڵبەران و کاسبکارانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە،

بەپێی ئامارەکە لەماوەی یەک مانگدا ١٢ کۆڵبەر کوژراو و برینداربوون.

بە گوێرەی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە مانگی تەمووزدا لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ١٢ کۆڵبەری کورد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراون و بریندار كراون.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە "  لەو ژمارەیە شەش کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و شەش کۆڵبەری دیکەش بریندار کراون."

بەشێکی زۆری خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان پەنا بۆ کاری مەترسیدار و دژواری کۆڵبەری ئەبەن، رۆژانە هەواڵی کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەر لە سەر سنوورەکان بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاو ئەبێتەوە.

سەرچاوە : سپی میدیا