ده‌زگای كوردڕاوم له‌ كۆڕێكدا نوێترین كتێبی ده‌زگاكه‌ی ده‌ناسێنێت

ده‌زگای كوردڕاوم كۆڕێك بۆ ناساندنی نوێترین كتێبی چاپكراوی ده‌زگاكه‌ی به‌ناوی (The Kurds) سازده‌كات.
ئێواره‌ كۆڕه‌كه‌ سه‌عات 4.30 ی ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 22-6-2022 له‌ باڕی راوند ئه‌باوت به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هاوكات كتێبه‌كه‌ له‌نوسینی كۆمه‌ڵێك نوسه‌ره‌ و به‌ سه‌رپه‌رشتی (د.شاكیر محه‌مه‌ده‌)،هه‌روه‌ها كتێبه‌كه‌ به‌ زمانی ئینگلیزیه‌ و له‌ كۆڕه‌كه‌دا د.شاكیر محه‌مه‌د و محه‌مه‌د كامه‌ران له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌ بۆ ئاماده‌بوان ده‌دوێن.

 

سەرچاوە: pukmedia