دواچاوپێکەوتنی مەسعود بارزانی لەکەناڵی ( شمس ) جێگەی شەرمەزاری و داخێکی زۆرە..

 

 

 

مامۆستا ئاڵا

 

لە چاوپێکەوتنێکی  پێشکەشکاری کەناڵی شمس "ئیلی ناکوزی" لەگەڵ  مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە وەڵامی پرسیارێکدا لەسەر دوا بڕیاری پەرلەمانی عێراق بە گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ و زەوی کوردەکانی کەلە زەمانی سەدام حوسێنەوە لێیان داگیرکرابوو، بە شێوەیەکی سەیر و جێگەی سەرسوڕمان ،بێئاگایی خۆی پیشاندا لەدەرچونی ئەم بڕیارە !

مەسعودبارزانی نەک هەر  باسی هەوڵەکانی کاتی خۆی مام جەلالی نەکرد ،بگرە باسی هەوڵ وتێکۆشانی ئەمڕۆی پەرلەمانتارانی کورد ی لە بەغداش نەکرد. ئەمە جێگەی شەرمەزاری و داخێکی زۆرە، چونکە هەموان  باش دەزانن لەو کاتەی کە مام جەلال و پەرلەمانتارانی کورد هەموو هەوڵ و تێکۆشانیان خستۆتە خزمەت چارەسەرکردنی کێشەکانی گەلی کورد.

مام جەلال، لەیەکەم چوارساڵی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی کۆماری عێراق ، وەک  ڕێبەرێکی سیاسی نەتەوەیی کورد لەبەغداد ،پەیوەندی و تواناکانی خۆی تەرخان کرد بۆ پاراستنی مافەکانی کورد و دڵنیابوون لەوەی کە کورد لە عێراقدا بڕیارودەنگی خۆی هەبێت. هەوڵەکانی مام جەلال بووە هۆی دەرچوونی بڕیاری ٣٨ی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٧، کە مافی کوردی لەسەر زەوی و موڵکی خۆیان دەسەلماند. ئەم بڕیارە بووە بناغەیەکی یاسایی بۆ گەڕانەوەی زەویە کشتوکاڵیەکان بۆ خاوەنە کوردەکان وپاراستنی مافی جوتیارە کورد ەکان لەناوچە دابڕێنراوەکان.

ئێمە باش تێدەگەین کە مەسعود بارزانی داخ لەدڵە لە بافل جەلال تاڵەبانی وزۆرتریش ڕقی لە یەکێتی نیشتمانی کوردستانە ، بەڵام ئەمە نابێتە هۆی ئەوەی کە هەوڵ و تێکۆشانەکانیان بۆگەڕانەوی مافەکانی کورد  چەواشەبکات وهەروەک داگیرکەرانی کوردستان مێژوو بشێوێنێ ! ئەمە جێگەی  داخێکی زۆرە..

هەموان تێدەگەین ئەمڕۆ، مەسعود بارزانی گشت هێلکەکانی خستۆتە سەبەتەکەی ئەردۆگانەوە ،تەنها بۆ بەرژەوەندی  بنەماڵەکەی  بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندای تورکیا کاردەکات دژ بە برا کوردەکانی لەهەرچوارپارچە،بەڵام لەچاوپێکەوتنەکەدا بەئاشکرا دەڵێ :"نەسیحەتی جەنەرال مەزلوم کۆبانیم کرد ،پەیوەندییەکانی لەگەڵ براکانی لەقەندیل بپچڕێنێ ولەگەڵ تورک ودەسەڵاتە تورکیەکەی دیمەشق ڕێکبکەوێت.." . ئەمەش جێگەی شەرمەزارییەکی زۆرە، بەتایبەتی لەو کاتەی کە هەموکورد لەهەر پێنچ پارچەو هەندەران پشتگیری لە خۆڕاگری و قارەمانێتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەڕۆژئاوا دەکەن لەبەرامبەر داگیرکاری تورک ودەست وپێوەندو بەکرێگیراوەکانیان  بەرگری لەمان ونەمانی کورد دەکەن تۆ سنوورەکانی باشوورت بەڕوی جەنگاوەرانی ڕۆژئاوادا  لەسەر داوای ئەردۆگان داخستووە .. یان لەکاتێکدا  پەرلەمانتاراننی کورد  لەبەغداد هەموو هەوڵ و تێکۆشانیان خستۆتە خزمەت چارەسەرکردنی کێشەکانی گەلی کوردلەڕێگەی پەرلەمان وحکومەتی عێراقەوە ،وەزیری دەرەوەی عێراق کەلەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانە بەڕاسپاردەی مەسعود بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوە زۆڵە کوردەکەی تورکیا ئەجێندای سیاسەتی ڕەگەزپەرستی ئەردۆگان جێبەجێ دەکەن دژ بە براکوردەکانیان لە کۆبانی وقەندیل وئامەد وسلێمانی ...

ئێمەی کورد، نابێت بێدەنگ بین. دەبێت دەنگی خۆمان بەرز بکەینەوە و داوا لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بکەین کە کاربکەن بۆ ڕاگرتنی ئەم پلانگێڕییەی تورک وبنەماڵەی بەرزانی  ، دەبێت هەموکورد لەگشت کوردستان وهەندەران بەئاگابن وکارابن دژ بە پلانگێڕی دەزگای پاراستنی بنەمالەی بەرزانی  و میتی تورکی دژ بەبەدیهێنانی مافی  نەتەوەیی کورد. ئ!

ئەمڕۆ لەم هەل ومەرجە گوماناییانەدا پێویستە  ئێمە ی کورد لەگەڵ یەکدا بوەستین و پشتگیری یەکتر بکەین، نەک تەنها بە وشە، بەڵکو بە کردەوەش.

دژ بەهەموو ئەو ووتارو پلانە گوماناوییانەی سەرانی بنەماڵەی بارزانی وئەردۆگان وبەکرێگیراوەکانی  یەک دەنگ کوردانە بوەستینەوە .

تەنها یەکبونمانە هەستێکی بەهێز دروست دەکات بەرامبەر بەو بارودۆرە قورسەی کە کورد لە باشوورو ڕۆژئاوا ڕووبەڕووی بۆتەوە.  تاشەپۆلی گۆڕانکارێکان لەناوچەکە بۆکورد نەبێت بەسۆنامی ووردودرشتی ماڵی کورد ڕانەماڵێ ..

کەناڵی ( شمس )کەلە هەولێرا دامەزراوە، لەژێر دەسەڵاتی بنەماڵەیەو بەزمانی عەرەبیە..

https://www.facebook.com/watch/?v=2290474624668782