داواكاریی‌ تیپی مۆسیقای سلێمانی له‌ خه‌مخۆران

تیپی مۆسیقای سلێمانی، ئاگادارییه‌كی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و داوا له‌ خه‌مخۆرانی‌ هونه‌ر ده‌كات، كه‌ رۆژی‌ شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو، به‌شداری‌ كۆنسێرته‌كه‌یان بكه‌ن، بۆ هاوكاریكردنی‌ نه‌خۆشانی‌ شێرپه‌نجه‌.
تێیدا ده‌ڵێن: 
رێكخراوی كوردستان بۆ هاریكاری نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ (KSCPS) به‌هاوكاری تیپی مۆسیقای سلێمانی ئه‌و تیپه‌ی هه‌میشه‌ له‌ گه‌له‌كه‌ی دانه‌بڕاوه‌ كونسێرتێكی خۆبه‌خش تایبه‌ت بۆ كۆمه‌كی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ سازده‌كات ، رۆژی شه‌ممه‌، 15/10/2022، كات:3ی پاشنیوه‌ڕۆ، له‌ هۆڵی  ته‌لاری هونه‌ر، هاتنتان وه‌فاداری و خه‌مخۆریتان دووپات ده‌كاته‌وه‌.

 

سەرچاوە: knwe