داستانی #گلگامێش
به كوردی و پوختی :
له‌سه‌ره‌تا باس له ئه‌ده‌بی عیراقی ده‌كات وه پێگه‌ی ئه‌ده‌بی عیراقی له ئه‌ده‌بی جیهانیدا ، وه دواتر باس له چۆنیه‌تی نوسینه‌وه‌ی ده‌كات گلگامێش و زانیاری ورد ده‌رباره‌ی بلاو بونه‌وه‌ی داستان ده‌كات له سه‌ده‌كانی رابردوو وه باس له وه‌رگێرانی داستان ده‌كات ،
#له بابه‌تی یه‌كه‌م باس له گلگامێش و ئه‌نكیدۆ ده‌كات
سه‌ره‌تا گلگامێش شاری (ئۆرۆك)ي بوو وه له دوژمنه‌كانی ده‌ی پاراست ، هه‌ر له و كاته (ئه‌نكیدۆ) دێته دونیاوه كه لاشه‌ی به موو داپۆشرا بوو وه قژی وه‌ك قژی ئافره‌ت بوو ،وه له دووری خه‌لك گه‌وره ده‌بێـت وه‌كو حیوان گژو گیای ده‌خوارد و له گه‌ل ئاژه‌ل دهچهرا ، وزۆر به توانا و به‌هێز بوو یه‌كێك له راوچیه‌كان بینی وه قسه‌ی له گه‌ل (به‌غی)كرد كه ده‌بێت بچێته لای و رازی بكات، كه بچێت بۆ لای گلگامێش ، بۆیه په‌یوه‌ندی به (ئه‌نكیدۆ ) كردوو مایه‌وه له‌گه‌لی و دواتر باسی گلگامێشی بۆ كرد ، بۆیه (ئه‌نكیدۆ) بریاری دا بجێته لای و وه له ناوی ببات ، رۆژێكیان گلگامێش خه‌ون ده‌بینێت كه له خه‌ونه‌كه‌دا به ته‌نها ده‌رۆیشت له نێوان ئازاكان و خۆی به‌گه‌وره ده‌هاته پێش چاو وه له‌و كاتێكدا ئهستێریهك ده‌ركه‌وت و به‌سه‌رم كه‌وت كه زۆر قورس بوو نهم توانی بیجولێنم ، وه خه‌لكی (ئۆرۆك) كۆ بونه‌وه لێی پشتیان گرت و پێیان ماچ ده‌كرد وه ده‌چه‌مانه‌وه بۆی وه كردمه براده‌ری خۆم . دایكی به گلگامێش ووت ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه كه یه‌كێك دێت و ده‌بێته هاوهلت و پشتت ده‌گریت و له گه‌لت ده‌بێت
#وه له بابه‌تی دوه‌م باس له سهركێشیهكانی گلگامێش و ئه‌نكیدۆی ده‌كات
دواتر رۆیشته لای گلگامێش و وه به‌شه‌ر هاتن به‌لام دوی شه‌ره‌كه یه‌كتریان ناسی ، بونه براده‌ری یه‌ك،
بۆیه بریار ده‌ده‌ن كه یه‌كێك هه‌یه ناوی (خامبابا) یه شه‌رانگێزه ده‌بێـت له ناوی ببه‌ن بۆیه بریار ده‌ده‌ن له دوای ماندو بونێكی زۆر ده‌ی گوژن و له ناوی ده‌به‌ن ،
پاشان دهگهرێتنهوه (ئۆرۆك) و ئاهنگی سه‌ركه‌وتن ده‌گێرن ، هه‌ر له‌م كاته (عشتار) داوا له گلگامێش ده‌كات كه بیخوازێت به‌لام ئه‌مه‌ی ره‌ت كرده‌وه بۆیه داوا له (ان‌و) ده‌كات كه گامێشێكی گه‌وره دروست بكات بۆ له ناو بردنی گلگامێش دوای دروست بونی ، (ئه‌نكیدۆ) ی هاورێی گلگامێش ده‌یكوژێت و له ناوی ده‌بات ،
#بابه‌تی سێیه‌م مردنی ئهنكیدؤی هاورێی گلگامێش
دواتر ئه‌نكیدۆ بهرهبهر به‌رو لاوازی رۆیشت و مرد ، ئه‌م مردنه زۆر كاریگه‌ری له گلگامێش كرد ویستی به دوای نه‌مری بكه‌وێت ، به گلگامێشیان وت كه‌سێك هه‌یه كه ده‌زانێت گیای نه‌مری له كۆیه ، بۆیه به‌دوای ئه‌و كه‌سه گه‌را پرسیاری له (الحانه) كرد ئه‌ویش ناوی (ئۆرۆ شنابی) ی پێدا كه شاره‌زایه وه ئه‌ویش ناوی (ئۆتۆ نهبیشتم) پی دا
#له بابه‌تی چواره‌م باس له چیرۆكی (فیضان ) ده‌كات كه (ئۆتۆ نهبیشتم) بۆی ده‌گێرته‌وه .
ئه‌مه‌ش كه مێك دورو درێژه .
به‌لام (ئۆتۆ نهبیشتم) باسی ئه‌و گیایه نهمرهكات كه ئه‌گه‌ر گلگامێش بیخوات نامرێت ، پیی گوت گیایه‌ك هه‌یه له ناو ده‌ریایه كه دهڕكاویه ، بۆیه گلگامێش رۆیشت و چوه ناو ده‌ریا و گیایه‌كه‌ی ده‌ر هێنا به ده‌ریا وانه‌كه‌ی وت (ئۆرۆ شنابی) وت ده‌ی به‌مه‌وه (ئۆرۆك) ئه‌و كاته ده‌خۆم كه‌كۆتا ساته وه‌خته‌كانی ژیانم بێت بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی نوێ ده‌ستپێ بكه‌م . بریاری دا بگه‌رێته‌وه (ئۆرۆك) له رێگادا بۆ ئوه‌ی شه‌وی لێ بروات وه هه‌ندی ئاو بخواته‌وه له بیرێكی سازگار جوه ناو بیره‌كه‌وه وه گیایه نه‌مره‌كه‌ی له قه‌راغی بیره‌كه دانا ،به‌لام كه گه‌رایه‌وه مارێك گیایه‌كه‌ی خواربوو وه چله كهونهكهی خۆی داكهنی بوو ، به‌وجله زانی كه مار خواردویه‌تی ،بۆیه زۆر گریا و زۆر په‌رێشان بوو ،
له كۆتایی بۆی ده‌ركه‌وت كه مردن حه‌قه‌و هه‌ر ده‌بێت بێت و كه‌س لیی رزگار نابێت ، وه ئه‌وه‌ی به هانای مرۆڤه‌وه دێت ته‌نها كاری چاكه‌یه .
سەرچاوە ؛بەسوپاسەوە لە سایتی( کتێبە باشەکان بەیەک بناسێنین ) وەرگیراوە