که‌می به‌شداری ژن له‌هونه‌ری شانۆدا له‌گه‌رمیان گرفتی دروستکردووه و ژنه شانۆکارێک ده‌ڵێت، زاڵبونی داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵگە هۆکاری سه‌ره‌کییه، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، نه‌بوونی پاڵپشتی دارایی هۆکاره.
له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی کفری و خانه‌قین هه‌یه و ساڵانه ژماره‌یه‌ک لەفێرخوازی کچ ڕوو له‌و په‌یمانگایانه ده‌که‌ن پاشان ده‌بنه ده‌رچووی به‌شی شانۆ، به‌ڵام کاتێک شانۆگه‌رییه‌ک دروست ده‌کرێت بۆ نمایش نه‌بوونی ژن گرفت دروست ده‌کات.
ئیمان جه‌بار، کچه شانۆکارێکی دانیشتوی شارۆچکه‌ی کفریه و له‌هه‌مان کاتدا مامۆستاشه، بۆ ڕۆژنیوز وتی: هۆکاری که‌می به‌شداری ژن له‌بواری شانۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕێگیری خانه‌واده‌کانیان به هۆی زاڵبوونی داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵگە، ئه‌توانم بڵیم بەتەنها شانۆ نا هه‌موو به‌شه‌کانی هونه‌ر بەو شێوازەن، ئه‌مه‌ش هۆکاره بنه‌ڕه‌تیه‌که‌ی بۆ تێگەیشتنی کەسوکاری فێرخوازانە بۆ هونەر، کە ڕوویەکی دیکەی دوور لە ڕووە هونەرییەکەی وەرگرتووە لایان.
وتیشی: ڕه‌نگه خێزانه‌کان پێیان باشترە کچه‌کانیان بچنە په‌یمانگای کۆمپیوته‌ر یان زانکۆ یان کولێژی یاسا نه‌ک هونه‌ر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژن خۆی ڕۆڵێکی باشی هه‌بێت له‌شانۆ و بتوانێت دۆخ و ژیان و گوزه‌رانی واقیع به‌رجه‌سته بکات، ئه‌وکات ده‌توانێت قه‌ناعه‌ت بۆ خێزان و چواردەورەکەی دروستبکات، ژن ده‌توانێت به‌ڕۆڵی له شانۆدا نه‌وه‌کان هۆشیار بکاتەوە بەرامبەر ئەو تاوانانه‌ی به‌سه‌ر گه‌له‌که‌ماندا هاتووه.
شوان جه‌لال، ده‌رهێنه‌ری شانۆیە و لەبارەی نەبوونی ژن لە بوارەکەدا بەم شێوەیە بۆ ڕۆژنیوز قسەی کرد: وه‌ک ده‌رهێنه‌رێک ده‌رنه‌که‌وتنی کچان له‌بواری شانۆدا هۆکاره‌کانی فره ڕه‌هه‌نده، یه‌کێک له‌هۆکاره‌کان ئه‌وه‌یه، هونه‌ر نه‌بووه‌ته پیشه له‌وڵاته‌که‌ی ئێمه، لایه‌نێکی تر تا ئێستاش لهکۆمهڵگە به‌هۆی زاڵبونی داب و نه‌ریتی دەمارگیری و کۆنەپەرستانە وه‌ک عه‌یبه سه‌یری شانۆ و هونه‌ر ده‌کرێت، ڕێگیری کردنی ماڵ کچه‌که و کاریگهرییهکانییەکانی چواردەوریان، هۆکارێکی دیکەی ئەو گرفتەیە.
داود محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کانی کفری، بۆ ڕۆژنیوز وتی : به‌شی شانۆی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کان وه‌ک کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کی په‌یمانگایه، له‌کاتی دروستبوونیه‌وه تا ئێستا نزیکه‌ی ١٠٠ خوێندکاری کچی وه‌ک شانۆکار پێگه‌یاندووه، ئه‌و هه‌موو ڕێکخراو و گرووپانه‌ی له ئاستی هونه‌ردا له‌گه‌رمیان کارده‌که‌ن، به‌رهه‌می په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی کفریه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌که‌م ده‌رکه‌وتن یان نه‌بینینی کچان له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ له گه‌رمیان، هۆکارەکەی ئه‌وه‌یه هیچ پاڵپشتیه‌کی دارایی کچان ناکرێت له هونه‌ر و به‌تایبه‌ت شانۆ، بۆیه ئه‌وانیش ناتوانن له‌پاڵ هونه‌ره‌که‌یاندا بژێوی ژیان دابین بکه‌ن، بۆیه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر کاری دیکه دەستبەرداری بواره‌که‌ی خۆیان دێنن.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شکرد، هه‌رچه‌نده توانج و ڕه‌خنه و قسه‌ی نه‌شیاو بهژناندهوترێت، به‌ڵام ده‌یان کچی زیره‌ک و به‌توانامان هه‌یه و ڕۆڵی باش ده‌بینن، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی قه‌یرانه‌وه ئێمه توانای دابینکردنی داراییمان نیه بۆ ئه‌و کچانه‌ی به‌شداری شانۆ ده‌که‌ن، هونه‌ر نه‌یتوانیوه ژیانی شه‌ره‌فمه‌ندانه به‌ژنان ببه‌خشێت، بۆیه ئه‌مه‌ش وایکردووه ژن له هونه‌رو به‌تایبه‌ت شانۆ که‌م بێت وگرفت دروست بکات.
سەرچاوە: rojnews