هەموان باش دەزانین دابەشکردنی کوردستان لە 22.08.1923 بە ویست وئارەزووی گڵاوی دوژمنی باوک کوژەی کوردوکوردستان (ترک ) بووە ،بە پلانگێڕی وکڵاو نانە سەر کورد وسەرانی ئەوروپا تێپەڕێنرا .
بەڵێ ئەمە کاری دوژمنانی کوردستان بووە..دوژمنیش هەرئەمەی لێ چاوەڕێ دەکرێ !
ئەی ئەمڕۆکێن ئەوانەی ناهێڵن کورد یەکپارچە بێت ..؟
ڕۆژانی 21 و 22 /07/2023 هاوڵاتیانی کوردی قاڵبوو بە ڕۆحی کوردایەتی، تەنها وەک کورد چوون بەپیربانگەوازی پیرۆزی نیشتمانەوە .
خۆشەویستی بێمەرج وبێسنوور بۆ نیشتمانە خێرنەدیوە دابەشکراوەکەیان، لەگشت سوچێکی کوردستان وئەوروپا و ئامریکا ڕوویان کردە لۆزان.. بەمەبەستی خڕبوونەوە لەبەردەم ئەو ئاپارتمانەی ئەو بڕیارە شومەی تیادرا..
بەڵێ بەم گەرمایە سەدان وهەزاران کیلۆمەتریان بڕی تا لە لۆزانا وەک مرۆڤی کورد پێکەوە دەنگ بەرزبکەنەوە..
گشت بەیەک دەنگ ویەک ڕەنگ خۆپیشاندان بکەن وەپڕ بەلۆزان هاواربکەن وناڕەزایی دەرببڕن دژی سەدساڵ پارچەپارچەکردن و کۆمەڵکوژی کورد لەگشت پارچەکان ، تا بەزمانی سەردەم بدەن بەگوێ ی ئازادیخوازان ودۆست ودوژمن کە پارچە پارچەکردنی کوردستان تاوانێکی مێژووییە ئەشێ ڕابگیرێ بەیەک گەرووهاواربکەن " ئەی مرۆڤایەتی..ئالەم ماڵە پێش 100 تاوانێکی دڕندانە دەرهەق بەنەتەوەی کوردوخاکی کوردستان ئەنجام دراوە .."
"درێژەدان بە دابەشکردنی کوردستان تاوانی هەموو سەرانی جیهانی ئەوساو ئەمڕۆیە ..ئێمە هەمووان لێرە خڕبووینەتەوە دژی دابەژبوونی ماڵی کوردان بەسەر پێنج پارچە .."
بەڵام ئەوەی مایەی گریانە..زۆر بەداخەوە لەوێ جارێکیتر کورد دابەشبوونەوە..
ئەمجارە بەویست وئارەزووی پارتەکان و بەحەزو پلانی سەرانی پارتەکانی کورد ..
ئەمجارە دابەشبوونەوە بەسەر پتر لە پێنج ! پتر لەپێنج ئاڵا ..پتر لەپێنج کۆمەڵ.پتر لەپێنج داوا..
خۆزگە کورد بەیەک دەنگ وبەیەک ڕەنگ لە لۆزان دژی دابەشکردنی کوردستان بۆ پێنج بەش..کۆدەبوینەوە ..
خۆزگە کوردوکوردستانیان دابەش نەدەکردوە ! وبەیەک ئاڵاوە دەچووینە یادی لۆزان ..