خۆشترین سات لە ژیانتدا چیبوو؟

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا پێشکەشکارەکە پرسیاری لە میوانەکەی کردووە کە ملیۆنێر بووە؛
خۆشترین سات لە ژیانتدا چیبوو؟

کابرا وتی: لە ژیانمدا بە چوار قۆناغی بەختەوەریدا تێپەڕیم، تا مانای بەختەوەری ڕاستەقینەم زانی!

یەکەم: (بەدەستهێنانی شتەکان)

بەڵام ئەو خۆشییەم نەدۆزیەوە کە ویستم!

دووەم: (دەستخستنی گرانترین)

بەڵام بۆم دەرکەوت کە کاریگەرییەکەی کاتییە، و بریقەییەکەی بە خێرایی کاڵ دەبێتەوە!

سێیەم: (خاوەنی پرۆژەی گەورە)

وەک کڕینی تیپی تۆپی پێ، یان هاوینەهەواری گەشتیاری، بەڵام ئەو خۆشییەم نەدۆزیەوە کە خەیاڵم دەکرد!

چوارەم: (هاوڕێیەکم داوای لێکردم بەشداری بکەم لە کڕینی ویلچەر بۆ کۆمەڵێک منداڵی کەم ئەندام)

لێرەدا چیرۆکەکە دەخرێتە ڕوو:

بەڕاستی من یەکسەر تێچووی کڕینی کورسیم بەخشی، بەڵام هاوڕێکەم پێداگری کرد کە لەگەڵیدا بچم و خۆم دیارییەکەم پێشکەش بە منداڵەکان بکەم.

لە ڕاستیدا منیش لەگەڵیدا چووم و خۆم كورسیم پێشكەشیان كرد، ئەو خۆشییە گەورەیەم بینی كە لەسەر ڕووخساری منداڵەكان بوو و چۆن بە كورسییەكانەوە دەستیان كرد بە جووڵە بە هەموو ئاراستەكانەوە لە كاتێكدا لە دڵیاندا پێدەكەنین وەك ئەوەی لە پاركەكانی یاریكردندا بن.

بەڵام ئەوەی دڵخۆشی ڕاستەقینەی هێنایە دڵمەوە ئەوەبوو یەکێێکیان دەستی بە قاچمەوە گرت لەکاتێکدا خەریکبوو بڕۆم؟!

هەوڵمدا بە نەرمی قاچم لە دەستی ئازاد بکەم، بەڵام ئەو بەردەوام گرتبووی لە کاتێکدا چاوەکانی بە توندی لەسەر دەموچاوم بوون!

کز بوومەوە تا لێی بپرسم: پێش ئەوەی بڕۆم شتێکی ترت لێم دەوێت؟

ئەو وەڵامە شۆککەرەی کە لێیەوە مانای بەختەوەری ڕاستەقینە فێربووم و ژیانم بە تەواوی گۆڕی.

ئەو پێی وتم:

(دەمەوێت سیماکانی ڕووخسارت لەبیر نەکەم بۆ ئەوەی کاتێک لە بەهەشت چاوم پێت دەکەوێت بتناسم، وە جارێکی تر لەبەردەم پەروەردگارمدا سوپاست بکەم ...)

نازانی ئەو ڕستەیەیئەو منداڵە  چەند دڵخۆشی کردم ..