دوای ئەوەی لە 2022/5/20 محەمەد مەهدی ئیسماعیلی، وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی ناوچەی موکریان و شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستانی کرد، لە مەراسیمێکی جواندا، بەنووسراوی رەسمی وەزارەتەکەی پلەی یەکەمی هونەری ئێرانی بەخشی بەهونەرمەندی میللی و فۆلکلۆری کوردی، مام خدری قادری ناسراو بە خدر بلوێر. ئەم پلە هونەرییە بەرزەش کە بریتییە لە دکتۆرای فەخری تا ئێستا بەخشراوەتە کەم هونەرمەندی کورد، بۆ ئەم مەبەستە پێشنیوەڕۆی رۆژی 2022/7/19 لەناو چەپڵەڕێزانی ئاپۆڕای هونەرمەندان و خەڵکی شارەجوانەکەی سەردەشتدا و بەئامادەبوونی قائیمقامی سەردەشت و میوانێکی زۆر، بەڕەسمی قەڵغانی پلە هونەرییەکە بەخشرایە حەیرانبێژ مام خدری قادری و ناوی مام خدریش بەگەورەیی لەناو هونەری ئێراندا نووسرا و دەمێنێتەوە.
سەرچاوە: knwe