بەسیمە عەبدولڕەحمان، کە خانمێکی کوردە، دەبێت بە یەکێک لە 100 خانمە کاریگەرەکانی ئەمساڵ لە جیهاندا.
ماڵپەری BBC بەریتانی لیستی 100 خانمی ئیلهام بەخش و کاریگەری بۆ ساڵی 2023 لە جیهاندا بڵاوکردەوە، کە لەناو ئەو ١٠٠ ژنەدا، خانمێکی کوردیش هەیە.
بەسیمە عەبدولرەحمان، خانمێکی هەرێمی کوردستانە، لە ڕیزبەندیەکەدا وەک کەسێکی کاریگەر بۆ پاراستنی ژینگە و سەوزای ناوی هاتووە.
ئەم کچە کوردە، ئەندازیاری بیناسازیە و بەڕێوبەر و جێبەجێکاری یەکەمین کۆمپانیایە لە عێراق کە پەرە بە ستانداردەکانی دروستکردنی باڵەخانە و ڕێژەی سەوزایی زۆر دەدات.
ساڵانە لیستی 100 خانمی کاریگەری جیهان بڵاودەکریتەوە، کە چەندین کەسایەتی جیهانی وەک میشێل ئۆباما، خانمی یەکەمی پێشووی ئەمریکا و ئەمەل کلۆنی، پارێزەری مای مرۆڤ، چەندین خانمی دیکەش لە پێشووتردا ناویان لەم لیستەدا هاتووە
سەرچاوە : سەنتەری میترۆ