قوباد رەسوڵ
ڕێنماییه‌کی به‌ناوبانگی کاری ڕۆژنامه‌وانی ده‌ڵێ : (کاری جۆرنالیست له‌وجێگه‌یه ته‌واده‌بێت که لێکۆڵینه‌وه‌ی دادگا ده‌ستپێده‌کات، وه‌له‌وجێگه‌یه‌شه‌وه ده‌ستپێده‌کاته‌وه که بڕیاری دادگا ده‌رده‌چێت). له‌وبه‌ینه‌دا ڕۆژنامه‌گه‌ریی مافی لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی نیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه ته‌نها کاری داموده‌زگا فه‌رمیه‌کان‌و لایه‌نی فه‌رمی په‌یوه‌ندیداره‌و نابێت هیچ جۆره ده‌ستتێوه‌ردانێک له‌هیچ لایه‌نێکی‌دیه‌وه له‌کاروباره‌کانیاندا بکرێت‌و نابێت ڕێڕه‌وی لێکۆڵینه‌وه‌ی فه‌رمی کاریگه‌ریی له‌سه‌ر دروستبکرێت.
به‌ڵام پاش ده‌رچوونی بڕیاری دادگا به‌ڵی ڕۆژنامه‌گه‌ریی ده‌توانێت به‌شێوازی خۆی شوێن سه‌ره‌داوه‌کان بکه‌وێت‌و لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون بکات به‌مه‌به‌ستی تیشک‌خستنه‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌کانی ڕووداکه، واته به‌دواداچوونی زانستیانه نه‌ک لایه‌نگرانه‌و تێکده‌رانه.
ده‌نا وه‌کو گه‌یاندنی هه‌واڵ، واته هه‌واڵی ده‌نگوباسه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا که باسی ڕووداوه‌کانی ڕۆژ ده‌کات وه‌کو هه‌واڵی سیاسی‌و ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڵێ ده‌توانێ هه‌واڵی کوشتنیش بڵاوبکاته‌وه به‌ومه‌رجه‌ی له‌سنوری گه‌یاندنی هه‌واڵ ده‌رنه‌چێت‌و نه‌چێته سنوری به‌دواداچوون‌و لێکۆڵینه‌وه‌وه.
زۆرجار ڕۆژنامه‌گه‌ریی به‌هۆی به‌دواداچوونه‌کانی خۆیه‌وه توانیویه‌تی په‌رده له‌سه‌ر چه‌نده‌ها گه‌نده‌ڵی‌و تێوه‌گلانی کوشتن‌و پلانگێڕی لێپرسراوانی باڵای حیزبی‌و ده‌وڵه‌ت لابه‌رێت‌و ببێته فاکتۆرێکی گرنگی چاودێریکه‌رو پارێزه‌ری یاسا، به‌ڵام ئه‌وکاره ته‌نها کاتێک به‌ئه‌نجام ده‌گه‌ێنرێت ئه‌گه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌ی دادگا ته‌واوبوبێت، وه‌یان ڕاکێشانی سه‌رنجی داواکاری گشتی بۆلای تاوانێک که ببێته هۆی لێکۆڵینه‌وه‌ی دادگا.
یه‌کێک له‌کاره په‌رده لاده‌ره هه‌رە به‌ناوبانگه‌کانی ڕۆژنامه‌گه‌ریی بریتیه‌له ڕۆڵی ده‌رخستنی گه‌نده‌ڵیه‌کانی سه‌رۆکی ئه‌مریکا نیکسۆن که بووه هۆی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی‌و ناوی‌لێنرا ئابڕووچوونه‌که‌ی واته‌رگێت.
سەرچاوە : سپی میدیا