تەمبوور-تەنبوور(تەموورە) لە ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دۆزراوەتەوە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٥٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا.
تەمبوور یان تەنبوور (تەموورە) ناوی ئامێرێکی مۆسیقایە، ئەم سازە لە کاسەیەکی گەورەی باڵدرێژ پێکهاتووە کە چوار تاڵ ژێی بەسەردا تێپەڕ دەبێت و بە قامک دەژەندرێت، تەمبوور-تەنبوور(تەموورە) سازێکی تایبەتی ئایینی یارسانە کە زۆرتر لە ناوچەکانی کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەکاردێت، شوێنکەوتووانی ئایینی یارسان یان هەمان ئایینی کاکەیی وەک سازێکی پیرۆز سەیری دەکەن و لە بۆنە ئایینییەکاندا بەکاری دێنن، جگە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کاکەییەکان لە ناوچەکانی کەرکووک و دوز و هەڵەبجەی شەهیدیش نیشتەجێن و لە بۆنە ئایینییەکاندا ئەم سازە بەکاردێنن.
لە ناو کورداندا چەندین بۆچونی جیاواز هەن لەسەر تەمبوور-تەنبوور(تەموورە) بۆ نموونە کوردانی باکووری کوردستان بە دیوان دەڵێن تەمبوور-تەنبوور(تەموورە)، لە ڕۆژهەڵات و باشوور بە سازی ئایینی یارسانەکان دەگوترێت تەمبوور-تەنبوور(تەموورە)، کوردانی خۆراسان بە دوو تار دەڵێن تەمبوور- تەنبوور(تەموورە).
بە سەرنجدان لەسەر ئەو پەیکەرە ژەنیارانەی لە ئیلام دۆزراوەتەوە تێ دەگەین کە مێژووی بوونی ئەم ئامێرە دەگاتە زۆرتر لە ٥٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا. ئەڵبەت ئەو سازە هەر دیار نیە چ سازێکە. بەڵام لە تەمبوور-تەنبوور(تەموورە) دەچێ بە شێوەیەکی گشتی، لە بەڵگە مێژووییەکان دا لە ٧ جۆر تەمبوور-تەنبوور(تەموورە) ناو براوە:
تەموورەی شێروانی
تەموورەی خوراسانی
تەموورەی بەغدادی یان مەزانی
تەموورەی تورکی
تەموورەی دوو تەلی، لە ئامێرگەلی سەرەتاییە و لە باکووری ئافریقا دەژەنرێت.
نای تەموورە، کە بە کەمان دەژەنرێت.
تەموورەی مەراکەشی، کە ٧ تەلی ھەیە.
فارابی لە کتێبی “الموسیقی الکبیر” لە تەموورەی بەغدادی و تەموورەی خوراسانی ناو دەبات.
لە ناو کورددا چەندین ژەنیاری بەتوانای تەمبوور-تەنبوور(تەموورە) هەن کە ناوبانگیان سنوورەکانی بڕیوە وەک: سەید خەلیل عالی نژاد، کاکە ئەڵاموراد حەمیدی، خەسرەو نەزەری.
مەقامەکانی تەمبوور-تەنبوور(تەموورە) لە کوردیدا بریتین لە: شێخ ئەمیری، سەحەری، باباکاوسی، عابدینی، چەپی، قەتار، تەرز.
ڕوانگەی جیاواز.
دەگوترێ کە تەمبوور-تەنبوور(تەموورە) بووە کە بە واتای تەلێکە کە مووری پێ بکرێ واتە تەل+موور. موور شێوە ئاوازێکە بۆ شین گێڕی.
سەبارەت بە ناوی ئەم ئامێرە ڕوانگەی جیاواز ھەیە. لە “Grove Dictionary of Music” ھاتووە کە وشەی تەمبوور-تەنبوور(تەموورە) لەگەڵ دەرباز بوونی زەمان بە وشەکانی پاندۆرا (Pandora)، پاندۆلا (Pandola) و ماندۆرا (Mandola) و ماندۆلا (Mandola) و ماندۆلین (Mandoline) دەر ھاتووە .
ژەنیارانی بەناوبانگی تەمبوور-تەنبوور(تەموورە).
سەید خەلیل عالی نژاد ، کاکە ئەڵا موراد حەمیدی ، سەید وەلی حسەینی ، خەسرەو نەزەری لە گۆران ، چەنگیز فەرمانی ، دەرویش ئەمیر حەیاتی ، قباد قبادی و ….
مەقامەکانی تەمبوور-تەنبوور(تەموورە).
شێخ ئەمیری، سەحەری، عابدینی، باباکاوسی، سارۆخانی، چەپی، قەتار، شاخوشین، جڵەوشاھی، فەتاح پاشایی، ھەڵپەڕکێ، تەرز.
ژەنراوەکانی سەید خەلیل عالی نژاد کە ھێشتا بەر گوێی خەڵک نەکەوتووە، لە دوامین ئاسەوارەکانی زنجیرەی عیرفانی- ھونەری کوردستانە کە تێیدا دابی کۆن و داھێنانی نوێ بە شێوەیەکی سیحراوی یەکانگیر بووە.
چێکەرانی تەمبوور-تەنبوور(تەموورە).
ئەسەدوڵای فەرمانی دانیشتووی گەھوارە لە بەناوبانگترین دروستکەرانی تەمبوور-تەنبوور(تەموورە) بوو کە لە سەردەمی قاجارەوە تا ئێستا بەم کارە پەرژاوە.
هەروەها: سەعید زوننووری لە شاری سەحنە-کرماشان.
کەیەکێ لە تەمورەکانی دەستکردی خۆی لە سازمانی ( UNISCO) هەربەناوی خۆی وە تەموری کوردی تۆمارکردووو وەلە شوێن کارەکەی خۆی هەڵیواسیوە .
تەمیرا،یان تەمبور.. لەدڵ ومێشک وخوێنی گشت کوردایة.چەکی دەست وپێنوسی نوسینەوەی مێژووی پڕ کەلتورو ئاوازی پڕ عەشق وهاواری یارسانەکانی باپیرانی کوردە بۆ ئایەزدا. ..
https://www.instagram.com/p/DCl8Qm7tQOJ/
سەرچاوە : سایتی کوردزانست