لەتیف فاتیح
ئایه له ده‌ره‌وه‌ی شه‌ڕدا ناكرێت ناكۆگێكان چاره‌سه‌ر بكرێن و ئاشتی هه‌میشه‌یی به‌رقه‌رار بێت ، یان بابه‌تی شه‌ڕ بابه‌تێكی گرنگی بازرگانی و مانه‌وه له سه‌ر كورسی و خۆ سه‌پێنیه، بڕیاره به‌م نزیكانه ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا سه‌ردانی عیراق بكات، پێش ئه‌م سه‌ردانه له چه‌ند مانگی ڕابردودا سه‌رانی توركیا‌و بڕیار به ده‌ستانی ئه‌و وڵاته له چه‌ندین ئاستی سیاسی و سه‌ربازی و دیبلۆماسیدا سه‌ردانی عیراقیان كرد‌و به‌رپرسانی عیراق و هه‌رێمی كوردستانیان بینی، به‌شی هه‌ره زۆری دانیشتنه‌كان و گفت و گۆكان بۆ ئه‌وه ته‌رخان كرابوون چۆن بتوانن په‌كه‌كه په‌ڕو باڵ بكه‌ن ، توركیا هیچ ئه‌زمونێكی له چل ساڵ شه‌ڕی په‌كه‌كه وه‌رنه‌گرتوه‌و هێشتا پێی وایه ده‌كرێت به‌هارێك بێت و په‌كه‌كه نه‌مێنێت، له دوای هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كانی توركیاوه ئه‌ردۆغان به ئاشكرا وتی " ئه‌وه‌ی ده‌مانوویست به ده‌ستمان نه‌هێنا " هه‌ڵبه‌ت رقی خۆیشی له كورد نه‌شارده‌وه، یه‌كێك له‌و هێزانه‌ی رۆڵی گه‌وره له كێشه‌و ناكۆكیه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌بینێت توركیایه، توركیا هێشتا به جۆرێك بیرده‌كاته‌وه كه خودان و گه‌وره‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌یه‌و ده‌توانێت و ده‌كارێت چۆنی بوێت ئه‌وانی تر بار بێنێت ، ئه‌مجاره له گه‌ڵ عیراق ئه‌و چه‌كه‌ی به كار هێناوه، چه‌كی خودانی " ئاو‌و ئاسایش و ئاوه‌دانی و ئاڵ و گۆڕی بازرگانی و ئاشتیت گه‌ره‌ك، په‌كه‌كه بێكاریگه‌ر بكه" ئه‌ردۆغان هه‌موو ئیشه‌كه‌ی له عیراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه‌و هیچی تری ناوێت، ئه‌مه قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شكستی هه‌ڵبژاردنیشه به دیدی ئه‌و، پێده‌چێت عیراقیش نه‌رمی زۆریان نواندبێت ، ئه‌وه كوردستان هه‌ر باس مه‌كه .
یه‌كێك له گرفته‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كوردوكوردستانیان به زۆر به سه‌ردا دابه‌شكراوه، ئه‌وه‌یه هه‌میشه پێیان وایه به شه‌ڕ ده‌توانن گه‌لی كورد كه‌وی كه‌ن ، ئه‌مه سه‌دان ساڵه درێژه‌ی هه‌یه كه‌چی كورد دانه‌ساكاوه‌و دوژمنیش هیچیان هه‌ڵنه‌كڕاندوه جگه له كوشت و بڕو خوێن ڕشتن، تاقیكردنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی ئاشتی ئاوه‌زیانه، ڕێگه‌ی كۆبونه‌وه له ده‌وری مێزی گفت و گۆو هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ناجۆریه‌كان یه‌كێكه له‌و ڕێگایانه‌ی ده‌كرێت سودی زۆری لێببینرێت ، لێ گرفته‌كه له‌و ترسه‌دایه كه سه‌رانی ئه‌و وڵاتانه هه‌یانه به‌رانبه‌ر شكستی خۆیان له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ئاشتیدا، ئه‌مه ڕوونه ئه‌گه‌ر ئاشتی سه‌ركه‌وێت ئاوه‌زی شه‌ڕه‌نگێزانه ناتوانێ حوكمڕانی بكات، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی له ئاشتیدا شه‌ڕه‌نگێزان بواری بازرگانی شه‌ڕو كه‌وی كردنی میله‌تانی خۆیان له ده‌ستده‌ده‌ن، هه‌ڵبه‌ت له ئاشتیشدا ده‌ستاو ده‌ستی ده‌سه‌ڵات ئاسانتره‌و ڕه‌نگه زۆر جار به زیانی ئه‌وانی سه‌ر كورسی كۆتای بێت،مه‌ترسی گه‌وره ئه‌وه نیه كه ده‌كرێت له شوێنێكا كورد شكست بخوات و نه‌یارانی كورد سه‌ربكه‌ون ، مه‌ترسی گه‌وره دوو خاڵی دیكه‌یه ، یه‌كه‌م ئه‌رێ تاكه‌ی شه‌ڕ ئایه ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌ك پاشه‌كشه به بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی بكرێت، ویستی خۆ خاوه‌نی و ئازادی كۆتای دێت ، دوه‌م هه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یاره‌كان كورد به كورد به كوشت بده‌ن، ئه‌و كاره‌ی سه‌دان ساڵه ده‌یكه‌ن و هێشتا كوردیش نایه‌وێت له‌و فه‌رمانه یاخی بێت .
رێگه‌ی نزیك بۆ په‌یوه‌ندی باشی نێوان عیراق و توركیا ، عیراق و ئێران ، ناوچه‌كه به گشتی چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كورده، به‌وه‌ی هه‌ر ڕۆژه چه‌ند كه‌سێك به بیانوی لابه‌لاِ بكه‌یت به داردا ، یان زیندانه‌كان لیپ بكه‌یت له ئازادیخوازان، كوردایه‌تی و داوای ماف له په‌ل و پۆ ناكه‌وێت ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك پیاوی ئاشتی ده‌ربكه‌وێت، له بری هاتنی بۆ به‌غداو هه‌ولێر ده‌توانێت ڕێی ئیمرالی و قه‌ندیل بگرێته به‌رو مێژویه‌كی گه‌وره بۆ خۆی تۆمار بكات، كه ئه‌وه ناكات گریمان به‌غداو هه‌ولێریش ملیان دا‌و ئه‌وه‌یان كرد كه ئه‌و گه‌ره‌كیه‌تی ئایه ئه‌وه نیشانه‌ی ته‌واوبوونی كێشه‌كه‌یه، بێگومان نه‌خێرله ناو ده‌سه‌ڵاتداراندا پیاوی شه‌ڕ هه‌میشه پیاوێكی ناشرین و قێزه‌ونه، به‌ڵام پیاوی ئاشتی شتێكی دیكه‌یه، عیراق له بری ئه‌وه‌ی بچێته ژێر بڕیاره‌كانی ئه‌ردۆغانه‌وه ده‌كرێت ڕێگه‌ی ئاشتی نیشانی توركیا بدات، ئه‌مه بۆ هه‌رێمیش وه‌سایه هه‌ڵبه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه هه‌رێمی كوردستان و سه‌رانی هه‌رێم هه‌ر به‌ڵێنێك به ئه‌ردۆغان بده‌ن توشی شه‌رمه‌زاریه‌كی گه‌وره ده‌بن .
سەرچاوە : سپی میدیا