لێره‌وه له‌و پرسیارانه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ین له‌سه‌ر كه‌لتور دروست ده‌بن؟! چۆن بتوانین له‌و داخراوی و یه‌ك ده‌نگییه‌وه بپه‌ڕینه‌وه، چۆن هاوبه‌شی كلتوری جیهانی بكه‌ین؟! چۆن بیر بكه‌ینه‌وه؟ چۆن له به‌یه‌ك گه‌یشتنی كلتوره‌كاندا گه‌شه بكه‌ین؟ چۆن بتوانین خۆمان دروست بكه‌ین؟! ئه‌و پرده رۆشنبیرییه مه‌عریفییه دروست بكه‌ین له نێوان مرۆڤه‌كان و كلتور و داب و نه‌ریتدا؟! چۆن بتوانین به ژماره بیر بكه‌ینه‌وه؟! چۆن كه‌لتورمان به‌ژماره بكه‌ین؟!
له‌م پرسیارانه‌وه ده‌بێت هه‌وڵی ده‌رچوون بده‌ین له بازنه ته‌قلیدییه باوه‌كان و عه‌قڵییه‌تی سواو، زۆر جار له رۆشنبیری كوردیدا به هه‌ڵه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێناسه‌یه‌كی زانستی بۆ كه‌لتور بكرێت. بزانین كه‌لتور چییه؟ هه‌روه‌ها پۆڵینكاری كه‌لتور، ئه‌وه‌ی پابه‌ندی نه‌ته‌وه‌یه و ئه‌وه‌ی هاوبه‌شه به كه‌لتوری جیهانییه‌وه، لێره‌شدا ده‌بێت كه‌لتور جیا بكه‌ینه‌وه، له فه‌رهه‌نگی جیهانیدا دوو جۆر كه‌لتور هه‌یه، یه‌كه‌میان ئه‌و كه‌لتوره‌یه زیهنی كۆی نه‌ته‌وه دروستی ده‌كات، ئه‌مه‌یش په‌یوه‌ندی به داب و نه‌ریت و مامه‌ڵه‌ی شارستانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی نه‌ته‌وه‌وه هه‌یه، مۆركی تایبه‌تی خه‌سڵه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی پێوه‌یه.
كه‌لتوره‌كه‌ی تریش ئه‌وه‌یه ئه‌هلی مه‌عریفه و كه‌سه‌كانی داهێنان له بواره‌كانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و زانسته‌كاندا به گشتی به‌رهه‌می ده‌هێنن. ئه‌مه‌یش موڵكی هه‌موو كه‌سه‌كانی فیكر و داهێنانه، تیئوری ماركسیزمی ماركس ته‌نها بۆ ئه‌ورووپییه‌ك نه‌بوو، له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ماركسییه‌ت كرایه رێباز و بیروباوه‌ڕی شۆڕشگێڕانه، زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی و ئه‌مریكی و ئاسیا‌و ئه‌فریقا به‌و تیۆرییه شۆڕ‌شیان كرد و رزگاریان بوو، یان كاتێك دیكارت گوتی: (من بیر ده‌كه‌مه‌وه كه‌واته من هه‌م) ئه‌مه‌ی بۆ ئه‌وروپییه‌ك نه‌گوت به‌ته‌نها، به‌ڵكو بۆ هه‌موو كه‌سێكی بیركه‌ره‌وه بوو. یان ئه‌وه‌ی فۆكۆ و هایدگه‌ر و فه‌یله‌سوفه‌كانی تر نووسییان هه‌مان شت بوون.
هه‌روه‌ها له بواره‌كانی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری ده‌قه‌كان مۆركی جیهانیان هه‌ڵگرتووه و جوگرافییهكانیان بڕیوه، ئێستایش له زه‌مه‌نێكداین جیهان بۆته گوندێكی گه‌ردوونی و لهمیمۆرییهكدا كۆبۆته‌وه، ده‌بێت بزانین چۆن ئاماده‌كاری و ئاماده‌ییمان هه‌بێت؟ ئه‌وه‌یشی زیاتر له هه‌موو بواره‌كان ده‌بێته زمانی جیهانی بۆ هه‌موو كه‌سێكه به‌جیاوازی زمان و بیره‌وه مۆزیك و تهشكیلیه هیچ وهرگێڕانێكیان ناوێت. سینه‌ما و شانۆیش ته‌نها به‌وه‌رگێڕانی دایه‌لۆگه كورتهكانهوه به بینه‌ر ده‌گه‌ن، به‌ڵام تابلۆكان هیچ وهرگێڕانێكیان ناوێت و زمانی گه‌ردوونین.
پڕۆژه‌ی به‌یه‌ك گه‌یشتنی كه‌لتوره‌كان له‌م پرسیاره‌وه ده‌ستپێده‌كات:
چۆن بتوانین تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌شی باشتر دروست بكه‌ین؟!
چۆن بتوانین پردی نێوان مرۆڤ و كه‌لتور و داب و نه‌ریت دروست بكه‌ین؟!
له‌م رووه‌شه‌وه هونه‌ر به ئامرازێكی باشتر ده‌زانن بۆ پشتگیریكردن له ئاڵوگۆڕی بۆچوونه هاوبه‌شه‌كان. له رێی وۆركشۆپه‌وه هه‌وڵی دایه‌لۆگی كه‌لتوری بدرێت، له رێگه‌ی شته‌كان و دروستكردنی چیرۆكی مێژوویی، به گێڕانه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ژیان، بیره‌وه‌ری و یادگارییه‌كان.
ئه‌وه‌ی خاڵی وه‌رچه‌رخان و روانینی نوێیه له‌م پێشانگایه‌ی به‌یه‌ك گه‌یشتنی كه‌لتوره‌كاندا، ئه‌و چیرۆكه مێژووییانه‌ن، پیاوانی جه‌نگ وێنه‌ی هونه‌رییان جێهێشتووه، به‌مه‌یش شێوازی هونه‌ری گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات، لهشكۆداركردنی جه‌نگه‌وه بۆ ئیدانه‌كردنی، هه‌موو ئه‌و داستان و وێنه وه‌حشییانه‌ی به‌رامبه‌ر به مرۆڤ كراوان له سه‌رتاسه‌ری جیهانداو هونه‌رمه‌ندانی كوردیش راسته‌وخۆ خۆبه‌خشانه به‌شداری نواندنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌سات و جه‌نگ و كوشتاره بهكۆمهڵهیان كردووه، دوژمنان بێ به‌زه‌ییانه ئه‌نفال و كیمیا باران و چاڵی كۆمه‌ڵكوژیان دروست كردووه، هه‌زاره‌ها له كه‌سانی بێ‌تاوان و هاووڵاتی مه‌ده‌نی له ژن و منداڵ و پیر و گه‌نج به‌چه‌نده‌ها شێوازی دڕندانه له كیمیایی و سێداره و زینده به‌چاڵ و شێوازی تر كوژراون. ئه‌مه‌یش به شێوازی جۆراو جۆر، هه‌ندێك واقیعی و ئه‌بستراكت و سوریالی و دژایه‌تی و به‌ره‌نگاری و چیرۆكه‌كانی جه‌نگ ده‌كه‌ن. ئه‌م ئه‌زموونه وێرانكهرانهیش به دۆكیۆمێنت ده‌كرێن و له مۆزه‌خانه و گهلهرییهكاندا ده‌مێننه‌وه و ده‌بنه كارتێكه‌ر له‌سه‌ر نه‌وه‌كان هه‌تا روانینی خۆیان له‌سه‌ر تاوان و جینۆساید‌و جه‌نگ هه‌بێت.
پرۆسه‌ی دیكۆمێنتكردنی وێنه‌ی شایه‌تحاڵان و رزگاربووانی كورد له جینۆسایدی كوردا له ساڵی 1988 و هه‌روه‌ها كارلێكردنه‌كانی بینه‌ران له ئه‌ڵمان و ئه‌رمه‌نی و جووله‌كه و كورد. ئه‌م وێنه و دیمه‌نانه بۆ بیرهێنانه‌وه و مانه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌یه له‌بیره‌وه‌ری مرۆڤایه‌تیدا.
به‌م مهبهستهیشهوه هونه‌رمه‌ندانی دانیشتووی ئه‌وروپا هاوكاری خوێندكارانی هونه‌ری سلێمانی بكه‌ن، هه‌موویان ئه‌زموون و بیره‌وه‌ری و داب و نه‌ریتی خۆیان هاوبه‌ش ده‌كه‌ن، پێكه‌وه رێگا نوێیه‌كانی فێركردن و تێگه‌یشتن نزیك بكه‌نه‌وه. له رێگه‌ی وانه‌و وۆركشۆپ و كۆنسرێت و پێشانگا و گفتوگۆوه بكرێت. ئه‌مه‌یش وه‌ك ده‌ستپێكێك بۆ هاوكاری زیاتر له نێوانیان هونه‌رمه‌ندانی نێو ده‌وڵه‌تی و دامه‌زراوه‌كان و قوتابیاندا.
وۆركشۆپ: ئه‌وه‌ی له‌م وۆركشۆپه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه شێوه و ناوهڕۆك بوو، شێوه به‌هه‌موو خهسڵهتهكانیهوه شیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر كرا، به ره‌نگ و ماده‌كان و رووبهڕووبوونهوهكانییهوه له‌ناو و ناوهڕۆك له‌گه‌ڵ بۆشاییدا، تایبه‌ت (زه‌خره‌فه) له روانین و واتا جیاوازه‌كانه‌وه له بواری په‌ره‌دان به هونه‌ری په‌یكه‌رسازی یان نه‌خشه‌سازی بۆ ماده‌ی بینراو و زیاتر كاری میتافۆری قوتابیان. به‌پیاده‌كردنی رێبازی نوێ له شێوازی بینراو بۆ ده‌ربڕینی له به‌رجه‌سته‌كردنی كاره هونه‌رییه‌كه‌دا. هێماكان، شێوه‌كان، ده‌نگه‌كان، ره‌فتاره‌كان، ئه‌و شتانه‌ی له ژیانی رۆژانه‌دا رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه. له رێگای روانینی نوێوه كاریان له‌سه‌ر بكرێت نه‌ك دووباره‌بوونه‌وه‌ی باو. هه‌ر تاكێك به پشت به‌ستن به كه‌لتور و رۆشنبیری خۆی تێڕوانینی جیاوازی بۆ بكرێت.
ئه‌م پڕۆژه گرنگه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك پسپۆڕی جیهانییه‌وه پێشكه‌ش كرا، فریشته‌كانی ون ببوون له جوانی رۆح و داهێناندا، بڕوانامه‌ی نێو ده‌وڵه‌تیان هه‌یه‌و له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناسراون، ده‌كرێت ناساندنێكی كورتیان بۆ بكه‌ین:
یه‌كه‌م: هونه‌رمه‌ند عوسمان ئه‌حمه‌د
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری كوردۆلۆژییه له سلێمانی و دكتۆرای له كۆلیژی هونه‌ره‌كانی چێڵسی هه‌یه له زانكۆی هونه‌ره‌كانی له‌نده‌ن بۆ ساڵی(2013) دۆكۆمێنتكردنی پڕۆسه‌ی جینۆسایدی كورد له ساڵی(1988) له رێگه‌ی وێنه كێشان و تۆماركردنی گه‌واهی پانزه كه‌س له نێو خێزانه ئه‌نفالكراوه‌كان و توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی كورد. توانی له رێی هونه‌ره‌كه‌یه‌وه تاوانی ئه‌نفال و جینۆسایدی كورد به‌جیهان بناسێنێت و له چه‌ندین وڵاتی جیهاندا پێشانگا بكاته‌وه و سێیه‌م كه‌س بێت، تابلۆكانی له مۆزه‌خانه‌ی جه‌نگی به‌ریتانی (ئیمپریاڵ ۆار موزئێوم) له‌نده‌ندا دابنرێت تایبه‌ت به جینۆسایدی مرۆی.
دووه‌م: هونه‌رمه‌ند وریا ئاریا هونه‌رمه‌ندێكی كوردی ئێرانی و نه‌مساییه و له ڤیه‌ننا ده‌ژی، په‌یكه‌رسازی له له زانكۆی هونه‌ره كارپێكراوه‌كانی ڤیه‌ننا ته‌واو كردووه، له كاره‌كانیدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و پرسیاره‌كانی په‌یوه‌ندی دار به‌و بابه‌تانه‌وه ده‌كات ئاكاره‌كانی په‌یكه‌رتاشی وه‌كو نه‌خشه‌سازی و هاوتهریبهكان و هاوشێوه‌كانی به‌كار ده‌هێنێت و ره‌هه‌ندی نوێی بۆ زیاد ده‌كات و تێكهه‌ڵكێشی ده‌كات به نه‌ریت و گۆڕانكارییه‌كانی ژیانی.
سێیه‌م: گۆدرون والنبۆك دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری هینتهرلانده له ڤییه‌نا/ نه‌مسا، پلاتفۆرمێكی هونه‌ری سه‌ربه‌خۆیه تایبه‌ته به بایه‌خدان به‌پڕۆژه‌ی كه‌لتوره فره چه‌شن و پسپۆڕه‌كان. هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه خاتوو (هینته‌رلاند) پشتگیری و بایه‌خێكی زۆر به‌كاره هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌نده گه‌وره و تازه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌دات به‌تایبه‌تی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له ئێران كار ده‌كه‌ن.
چواره‌م: (په‌رستۆ فرۆهه‌ر) له تاران له دایك بووه و له ساڵی 1991 وه له ئه‌ڵمانیا ده‌ژی، هونه‌رمه‌ندێكی نێو ده‌وڵه‌تییه و پڕۆفیسۆری (هونه‌ره لیبڕاڵه‌كان)ه له‌گه‌ڵ جه‌ختكردن له‌سه‌ر فره كه‌لتور له كونسێچشۆڵ ماینز/ ئه‌ڵمانیا.
به‌م شێوه‌یه‌یش دوای دوو هه‌فته‌ی ته‌واو ئه‌م پڕۆژه گرنگه به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌ڵبه‌ندی كوردۆلۆژی، زانكۆی سلێمانی، له كارگه‌ی كه‌لتوری سلێمانی- گه‌له‌ری ئێستا له 3/10/2022 هه‌تا 13/10/2022 به‌رده‌وام بوو، دوا رۆژ پێشانگایه‌كی تایبه‌ت له‌لایه‌ن خوێندارانی به‌شدار بوه‌وه كرایه‌وه و هه‌ریه‌كه به ئه‌زموونێكی جیاواز به‌شدار بوون، كۆتایی به‌و كه‌رنه‌ڤاڵه ئاوێته‌ییه جوانه هات به‌كاتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌یه‌ك گه‌یشتنی كه‌لتوره له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی سلێمانی به‌رده‌وام ده‌بێت له رێی په‌یوه‌ندی ئه‌لیكترۆنییه‌وه.
سه‌لاح جه‌لال
سەرچاوە: knwe