بوونی زیپکه له سه‌رناوچا‌وان :
ناوچاوانی مرۆڤ په‌یواندی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه به ده‌زگای هه‌رسکردن هه‌روه‌ها ئه‌و بۆشاییه‌ی که له نێوان برۆکاندا هه‌یه په‌یوه‌ندی هه‌یه به ئه‌ندامی جگه‌ری مرۆڤه‌وه،له کاتێکدا که خۆراکێکی زۆر چه‌ور و ناته‌ندروست ده‌خۆیت ده‌بێته هۆی دروست بوونی زیپبکه له‌سه‌ر ناوچه‌وان و نیوان برۆکان ئه‌مه‌ش مانای وایه که ئه‌م خۆراکه ناته‌ندروسته بۆته هۆی ماندووبونی و کێشه له کۆئه‌ندامی هه‌رس و جگه‌ری مرۆڤ دا.
دروست بوونی په‌ڵه له‌سه‌ر ڕومه‌ته‌کان:
زۆر هۆکار هه‌یه بۆ دروست بوونی په‌ڵه له‌سه‌ر ڕومه‌ته‌کان له‌وانه جێگای نوستنی پیس و تێکچون و ناهاوسه‌نگی هۆرمۆنه‌کان .ڕومه‌ته‌کان په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه به سییه‌کانه‌وه،بۆیه دروست بوونی په‌ڵه له‌سه‌ر ڕومه‌ته‌کان نیشانه‌یه بۆ کێشه و نه‌خۆشی له ده‌زگای هه‌ناسه‌دان و سییه‌کان .
زیادبوونی مووی له‌ش :
زیادبوونی مووی له‌ش په‌یوه‌ندی هه‌یه به تێکچونی ده‌ردانی هۆڕمۆنی ئندۆکرین( endocrine) که په‌یوه‌ندی هه‌یه به کێشه‌ی هیلکهدانهکان له ئافره‌تان دا که پێویسته له‌م حاڵه‌ته‌دا سه‌ردانی دکتۆری تایبه‌ت بکرێت.
زیپکه له‌سه‌ر چه‌ناگه :
دروست بوونی زیپکه له سه‌ر چه‌ناگه نیشانه‌یه بۆ تێکچونی هۆڕمۆنه‌کان و ناهه‌وسه‌نگی له‌سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌تاندا هه‌روه‌ها تێکچونی و ناهاوسه‌نگی له ده‌ردانی هۆڕمۆنی ئندۆکرین که له‌م حاڵه‌ته‌شدا پێویسته سه‌ردانی پزیشک بکرێت.
تاریک بوون و ڕه‌شبوونی چوارده‌وری چاو:
زۆرجارڕهشبوونی ژێرچاوکاتیه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیاد بوو ڕه‌شای ژێر چاوبۆماوهیهکی زۆر په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه به گورچیله‌کانه‌وه که‌ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی هه‌یه به وشک بوونه‌وه ،که‌م خواردنه‌وه‌ی ئاو‌و،کۆبونه‌وه‌ی ژه‌هر،بۆچاره‌سه‌ریش پێویسته ئاو زۆر بخورێته‌وه‌و دوور بکه‌وینه‌وه له زۆر خواردنه‌وه‌ی قاوه وخواردنه‌وه کحولیه‌کان و خوێ،وه هۆکارێکی تر بۆ دروستبوونی ڕه‌شای ژێرچاو که‌م خوێنیه.
گۆڕانی ڕه‌نگی زمان:
ئهگهرپێویستی له‌ش بۆ کانزای ئاسن و ڤیتامین B12 که‌م بووئه‌وا ڕه‌نگی زمان سور و به‌ئازار ده‌بێت،ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی زمان گۆڕا بۆ شین باونیشانهی که‌م بوونی ئۆکسجینه له سوڕی خوێندا ،بوونی په‌ڵه‌ی سپی له‌سه‌ر زمان مانای توشبوونه به نه‌خۆشیه‌کی ناو ده‌م به هۆی چه‌ند کهڕویهکهوه.
ئا:سۆنیا
گۆڤاری تەوار