![](https://www.speemedia.com/imgnews/522025215600_fdvggv.jpg)
مەلیسا سۆزەن کە خانمە ئەکتەرێکی دیاری وڵاتی تورکیایە، بەهۆی ئەوەی لە درامایەکدا رۆڵی شەڕڤانی بینیوە، لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کرا.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، ڕۆژی دووشەممە ٣ی شوباتی ٢٠٢٥ مەلیسا سۆزەن، بەتۆمەتی "پڕوپاگەندەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستی" لە زنجیرە درامایەکی تەلەفزیۆنی فەڕەنسا، لەلایەن داواکاری گشتی ئیستەنبوڵەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە.
مەلیسا سۆزەن لە درامایەکی فەرەنسیدا بەشداری کردووە و تێیدا رۆڵی ژنە شەڕڤانێکی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)ی بینیوە کە دراماکە لە ساڵی ٢٠١٦ دا بەرهەمهێنراوە و لە ٢٠١٧ دا پەخشکراوە.
مەلیسا سۆزەن ساڵی ١٩٨٥ لە دایکبووە، خانمە ئەکتەرێکی تورکیایە، لە تەمەنی ١٥ ساڵییەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە، لە بەشی شانۆی ئامادەیی هونەرە جوانەکانی پێرا خوێندوویەتی، مەلیسا ڕۆڵی سەرەکی لە زۆرێک لە فیلمە بەناوبانگەکانی تورکیادا بینیوە،
PM:01:16:05/02/2025
سەرچاوە : سپی میدیا