لە داهاتوویەكی نزیك و لەدرێژەی زنجیرە كتێبی گۆڤاری گوڵاندا، كۆ بەرهەمی شاعیر بەرزان هەستیار بەناوی " لە هەر زامەی خوێنێك" لە دوو توێی شەش سەد و چل و هەشت لاپەڕەدا چاپ و بڵاو دەبێتەوە.
ئەم كۆبەرهەمە بریتییە لەو حەوت دیوانە شیعرەی كە ساڵانی پێشتر بەم ناوانەوە شاعیر بڵاویكردوونەتەوە:
1- نەوەیەك پیرە منداڵ .
2- بەتەنیشت فەنابوونەوە.
3- ساڵێك لە نیگەرانی.
4- گوناهەكانی دڵنیایی.
5 - من خەون دامئەگیرسێنێ .
6- پیر ئەبین كەسەكەم.
7- سپێدەیەكی ڕەنگپەڕیو.
لەبارەی بڵاوكردنەوەی كۆ بەرهەمەكەوە، بەرزان هەستیار دەڵێت: حەز دەكەم ئەگەر بگونجێت لەهەر دوو شاری هەولێرو سلێمانی و بەئامادەبوونی خۆم مەراسیمی بڵاوكردنەوەی بۆ ساز بكرێت.
سەرچاوە: galawej