بێدەنگی ..نێوەندی زێڕین ..

 

مستەفا دادار

 

بێدەنگی و کپی و ئوسکووتببوون.. کلیلی  بەختە وەریبوون! 
 دەیان فرسەخ، بە دوور بوون لە چەنەچەن بازی و دەمە تە قە و شەڕە ورەوچەلەحانی :

 شیکردنەوە و سە لماندن و پێ سە لماندن..!

هە ق بە دەست بوون، لەبەرامبەر ناحەقبوون..!

بیانوو هێنانەوەی  بێ باێەخ ..بۆ بێبایەخکردنی خاسیبوون !  

بوونی درێژ دادڕی و کورت یان درێژ و پووخت و ناپووخت و ئەو بە کەمزانی و خۆ بە زۆر زانی و خۆپێزلی..

 لەو پە ڕی نەزانیدا، خۆ بە زانا زانین .. 

 لە ئاکامدا، مل ملانێی بێهوودە و مێشک دڕێن و ڕەنجە ڕۆیی!. 
 هەر بۆیەش، چەندە بەختە وەرتر دەبووم، لە ئاست دۆست و دوژمن، کەڕ و لاڵ بوایەم؟!
 ئاخ و ئەفسووس، تازە درەنگ بوو، دەنا  ژیانێکی  زۆرئاسوودەترم دەبوو! 


 م.د. موکری
10-6-2025