د.توانا
خوێندکارێک چوارساڵ لەدانشگایەک دەخوێنێ پاشان دەبێت بە ئەندازیارونەخشەو پلانی دروستکردنی خانوفێردەبێت ودەچێتە ژێر بەرپرسیارێتی دروستکردنی خانویەک بۆ خێزانێک، پاش چەند ساڵێک کارکردن لەبوارەکەی خۆیدا ئەزموون پەیدا دەکات دەڕوات بەرەو دروستکردنی باڵەخانەیەک بۆ چەندین خێزان ،وەبەرپرسیارێتی مەزنترو سەختتر..دڵنیایی لەژیانی چەندین خیزان لەشارێک دەخاتە سەرشانی.
ئەندازیارەکەی هاوڕێ ی لەبەشی ڕێگاوبان دەرچووەو دروستکردنی پردێک دەگرێتە ئەستۆ کە ژیانی چەندین مرۆڤ بەسەریا بەپارێزراوی بەسەریا تێپەڕ دەبن ..
خوێندکارێکی کە 5ساڵ کۆلیجی پزیشکی دەخوێنێ ودووساڵ پراکتیک وچەند ساڵ لەژێر چاودێری لەخەستەخانەیەکدا کاردەکات و پاشان نەخۆش دەبینێ ونەشتەرگەری دەکات وبەرپرسیارێتی ژیان وڕۆحی مرۆڤ دەگرێتە ئەستۆ.
ئەمانەوزۆری تر لەمرۆڤە نەخوێندەوار یان کەم خوێندەوارە دەست رەنگینەکانی ناوبازارەکان کە بێ خوێندن لەسەر کارەکەیان بەردەوام بوون و ئەزمونیان پەیداکردووەو بوون بەوەستا. ئیمە بێ دڵەڕاوکێ سەردانیان دەکەین هەرگیز دڵمان نالەرزێ لەئاست دەست ڕەنگینی وزاناییان لە کارەکانیان وێنەی وەستاکانی کارەباو ئاو وشووشەو دەرگاو پەنجەرەو کاشی ودیکۆرتادەگاتە خزمەتگوزاریەکانی خاوێنکردنەوەوماڵ گواستنەوە.. شۆفێری ئۆتۆبوسێک ..ئەم وەستاو لێهاتووە پیشەییانە دەرچوی دانشگاش نین..! بەڵام هێندە ئەزموونیان پەیداکردووە کەئێمە بێ دڵەڕاوکێ لەگەڵیانا سەردەکەوین وژیان ڕۆحی خۆمان ومنداڵمانی پێدەسپێرین ..دەڵێن بەئەزمونە لەکارەکەیدا !
ئەمانەی باسکران نمونەی کەسانێکن کەئێمە باوەڕ بەتواناکانیان دەکەین کە دەتوانن کێشەکانی ژیانی ڕۆژانەمان بۆ چارەسەربکەن..
دێینە سەر پرسیارە ملیۆنی یەکە..
ئایا سەرۆکی پارتەکانی کورد ،لەهەولێروسلێمانی ، وە بەرپرسانی باڵای کورد لەبەغداد، وئەندام پەرلەمانەکانی کورد لەبەغداد بۆتا تائەمڕۆ بێ ئەزموونن ؟ پاش بیست ساڵ لەڕۆناوی پۆستی باڵاو مانەوەو کاری سیاسی لەبەغداد بۆ هەرنەبوون بەوەستا !
سەدان سەردان و پێشوازیکردن وکۆبوونەوەی نهێنی و ئاشکرا،دووقۆڵی و چەندقۆڵی،پاش سەدان بەیانی مژدەبەخش ودڵخۆشکردنی میللەتی کورد لەبەغداوە .. ئەمانە بۆگشتی درۆ بوون ؟
بیست ساڵ کڵاو لەسەرنانی کورد بەس نیە ؟ بۆتا ئەمڕۆهێشتا هەر دەگلێن ، هەر نەبوون بەسوار؟
دەی بیست ساڵ بەس نیە بۆ ئەزموون وەرگرتن ؟
دوای بیست ساڵ ڕاکردن بۆهەر دەڕۆن و نایگەنێ..!
ئێوە بۆ نەتان توانی وەک خوێندکاری دانشگاکان پێبگەن ؟ بۆ نەبوون بە ئەندازیاو دکتۆر لەبوارەکەی خۆتان ؟
یان وەک شاگردەنەخوێندەوارەکەی ئاووکارەبا وتەنەکە چی وکاشی دانەرەکە بۆ نەبوون بەوە ستا لەبوارەکەی خۆتان ؟
بۆ نەبوون بە جێگای باوەڕی میللەت؟
بۆ ئەمڕۆ کلیلی چارەسەری کێشەکانی ئەم میللەتە لای ئێوە. نیە ؟
هەست ناکەن ئێوە گشت توانای مێشک وبیرکردنەوەتان بەکاری لاوەکیەوە بەفیڕۆداوە نەک بەرژەوەندی میللەتی کورد..بۆیە تا ئەمرۆ بێ ئەزموونن ..!
هەروەک ئەو قوتابیەی کتێبەکەی بەدەستەوەیە ،تاواپیشانی دەوروبەر بدات کەدەخوێنێ...بەڵام مێشکی لای یاریکردنە لەگەڵ هاوڕێ کەی !
ئەم هەموو خۆ ماندووکردنە بە خوێندنی درۆ و نمایشکردنە بەڵام بەیانی لەتاقیکردنەوەدا سفر وەردەگرێ ودەکەوێ..
پاش بیست ساڵ ،ئەم هەموو سفرە چاوزەقانە وکڵاولەسەرنان وگلانە هەست ناکەن ئێوە شیاونین بۆبۆ ئەم ئەرک وبەرپرسیارێتیە قورس وگرانە ..! هەست ناکەن کێشەیەک هەیە لەکاروتواناکانتان ،وەئەشێ چاوپیاخشاندنێکی بەپەلە بکەن و کۆمەڵێ پرسیار لەخۆتان بکەن :
ئایا ئێوە بێجگە لە درۆزنەکانی چواردەورتان، ئەوانەی پارەی بێدەنگبوون وەردەگرن تازۆترلەئێوە سوودمەندبن،پرسیار بە کەسانی کە دەکەن ؟
ئایا بێجگە لە ڕاوێژکاروشارەزا نەزان ودرۆزنەکانی دەورتان کە هەرگیز ڕاستگۆنەبوون ونین لەگەڵتان ولەگەڵ میللەتیش ! ئایا سەرچاوەیەکی ڕاستگۆ ذەناسن ؟
ئایا تائەم چرکەساتە کەسێ پەیدا نەبوو ،بەئاگاتان بهێنێتەوەوئەم هەموو ڕاستیە تاڵەنەتان بۆ بگوێزیتەوە ؟
پێموانیە هەرگیز بیرتان لێکردبێتەوە چەند گەورەییە کەوەڵامی ئەم پرسیارە حەق و ڕەقانە بزانن ..!
ئێوە چەند جێگەی متمانەی ڕاستەقینەی میللەتن ؟
ئێوە نەتان توانی تێکەڵاوی میللەت بن ڕاستی هۆکاروچارەسەری نەخۆشیەکانی میللەت بزانن کە ڕاوێژکارومشەخۆرەکانی دەورتان لێتان دەشارنەوە ؟
دواپرسیار.. دوای سی ودوو ساڵ لەهەرێمی کوردستان لەبازنەی بەتاڵ سووڕانەوە وگەڕانەوە بۆ خاڵی سەرەتا ، تازە بەتازە دەهۆڵی خۆشکردنی ئاگری سوتێنەری پارتایەتی وناوچەگەرێتین .. کار بۆ لێکترازانی سۆران وبادینان دەکەن .. ڕق لەشارێ هەڵدەگرن وبرسی دەکەن .. شارێکتان خۆش دەوێ وکاری بۆ دەکەن..! ئەمانە گشتی بەهەدەر دانی توانای خەبات وهیوای میللەتێکی بەشکراوی دەستی دوژمنەکانیەتی ،کە ئێوە نەک نەتان توانی دووبەش یەکبخەنەوە ، بەڵکو دووژمنایەتیتان خستە نێوان بەشەکان و بەشێکیشتان پارچە پارچەکرد ..
سی ودوو ساڵ بێزارکردن وتۆراندن ودەرپەڕاندن ودەربەدەرکردنی گەنجان و بەهەدەردانی ژێرخان وسەرخانی ئەم نیشتمانە..
ئێوە توانیتان سەدان ملیاردێر وهەزاران ملیونێر ی نایاسایی لەم نیشتمانە بە نایاسایی هەڵتۆقێنن بەڵام بەیاسا شەلەکەی پارتەکانتان ملیۆنان هەژارتان برسیتر کرد .. کوردایەتیتان سووک وڕیسواکرد ،بێهیوایی ونائومێدیتان لەناو جەرگی دایکی نیشتماندا سەوزکرد !
تائێرەو بەسە ..ئێوە ئیرپێویس ناکات بپرسن ..ا
نۆرەی ئێمەیە بپرسین .. چونکە بەڕاستی دەترسین وشکی گەورەمان لادروست بووە ..
ئایا ئێوە بەڕاستی کەری ئەم بارەن ..؟!