ئەمڕۆ لە وڵاتی ئەڵمانیا کتێبی "عەزیز گەردی، پاشای زمان و وەرگێڕان"، لە نووسین و ئامادەکردنی حەمید بەدرخان، کە لە ئەڵمانیاش چاپکرا، لە شاری هانۆڤەر لە چلەکەیدا کە بڕیارە لە کاتژمێر 6ی ئێوارە لەلایەن ئەکادیمیای بەدرخان و Peni kurd بەڕێوەبچێت، بڵاوبکرێتەوە ...هەروەها فیلمێکی بەڵگەنامەیی دەربارەی ژیان و بەرهەمەکانی عەزیز گەردی کە لەلایەن ستار محەمەد ئەمینەوە ئامادەکراوە نیشانبدرێت، لەهەمانکاتیشدا لەلایەن هونەرمەندی موزیکوانی ناوداری کورد ئالان عارف چەند پارچە مۆسیقایەکی ئامادەکردوە بۆ ئەو یادە غەمەگینە ...هەر لە چلەکەدا وتەی ئەکادیمیای بەدرخان و peni kurd پێشکەش دەکرێت ...شایانی گوتنە ئەمڕۆش لە شاری هەولێر لە ڕێوڕەسمی چلەی د.عەزیز گەردی لەلایەن دامەزراوەی کەریمی عەلەکە لە هوتێل کانیون کاتژمێر 5ی ئێوارە بەڕێوەدەچێت ...شایانی باسە لە مەڕاسیمەکەی هەولێریش کتێبی "عەزیز گەردی پاشای زمان و وەرگێڕان" بڵاودەکرێتەوە .