بۆ کورد ناتوانێ فەرمانڕەوایی خۆی هەبێ ؟

بەرزان حەمەسور

 

کاتێک ئەوفەرماندە ئینگلیزەی  نوێنەری شانشینی بەریتانی بوو لە عێراق ،ژێردەستی  کۆلپنیالیزمی بەریتانیا، بیستی کە وا خۆپێشاندان دەستی پێکردووەو ومقۆمقۆی داواکاری سەربەخۆیی هەیە لەنا ومیللەتا..  بە فەرمانبەرەکانی گوت: "ئێمە دەچین، بەڵام ئێوە سەرکەوتوو نابن لە بەڕێوەبردنی وڵاتەکەتان، بەڵگەش شکستی ئێوەیە لەم تاقیکردنەوە سادەیە."
دەگێڕنەوە  کاتێک ئینگلیزەکان بڕیاری سەربەخۆییان بە یەکێک لە وڵاتە ژێردەستەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست  ئەدا و قۆناغی کشانەوەی هێزەکانیان دەستی پێکرد، یەکێک لە شارەزایان لە نێو کارگێڕانی کۆمپانیاکانی کۆمیساریای باڵا لە دەرەوەی ئۆفیسەکەی لەسەر کورسیەکەی دانیشتبوو،  بیرۆکەیەکی هات بەمێشکیدا ، بۆیە لەسەر کورسییەکە هەستا، کڵاوەکەی لە سەری داکەند ، و لە سەر بەرزترین پەنجەرەی کۆشکەوە داینا، هاتەوە و لەسەر کورسییەکە دانیشت و کۆمەڵێک هاوڵاتی و فەرمانبەر و کرێکاری بانگ کرد کە لەناو کۆمپانیاکانی کۆمیساریای باڵا بوون و پێی گوتن: ( ئەوکڵاوە دەبینن لە سەر پەنجەرەکەی سەرەوە ؟ ) هەموو وەڵامیان دایەوە : بەڵێ ...

ووتی  خەڵاتێک لە ژێر کڵاوەکە هەیە، خەڵاتەکەش بۆ ئەوکەسەیەکە بتوانێت پێی بگات..
هەرچی لەوێدا بوو بە قەڵەمباز بە دارو دیوارەکانا هەڵدەگەران ،کێبڕکێی نێوانیان زۆر توند بوو، کارمەندە ئینگلیزەکەش چاوی لێدەکردن و تێبینی دەکرد هەرکاتێک یەکێکیان سەردەکەوت یان لە  (کڵاوەکە) نزیک دەبووەوە، ئەوانی دیکە قاچەکانیان  دەگرت و دەیانکێشایە خوارەوە و ڕێگریان لێدەکرد بگاتە کڵاوەکە،، 
دیمەنەکە بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک دووبارە بووەوە، دوای ئەوە ئینگلیزەکە ڕێگری لێکردن، کۆتایی بە پێشبڕکێکەیان هێنا، پاشان خۆی چوو بۆ سەرەوە و بە دارەکەی دەستی کڵاوەکەی داگرت، پاشان ڕووی تێکردن و گوتی:- (سەیرکەن، هیچ خەڵاتێک نییە، بەڵکو زیاتر ئەوە تاقیکردنەوەیەک بوو بۆ ئێوە و بەداخەوە ئێوە  شکستتان  هێنا... )
وە با پێتان بڵێم: ئێمە دەڕۆین، بەڵام ئێوە سەرکەوتوو نابن  لە بەڕێوەبردنی وڵاتەکەتان ، بەڵگەش شکستی ئێوەیە لەم تاقیکردنەوە سادەیە.
دەزانن  بۆ؟  چونکە ئێوە لە ئاستەنگیدا زۆربەتان ڕێگرن ،هاوڕاو هاوکار نین لە گەیشتن بە سەرکەوتن.
ئه گه ڕ ئه م تاقیکردنه وه یه بۆ ئێمه ی ئینگلیز بوایه ، یه کێکی بەتوانامان هه ڵدە بژارد  ، پێشەکی  گشتمان ڕاوێژمان دەکرد تا بڕوات  و بگاتە  ئامانج.  هەمووشمان هاوکاریمان دەکرد و یارمەتیمان ئەدا  تا بگاتە  (کڵاوەکە) و خەڵاتەکە داگرێت و بێتە خوارەوە تا بە یەکسانی لە نێوانماندا دابەشی بکەین ....
ئەمە ڕاستییەکی تاڵە  زۆر بە وردی واقیعەکەمان  پیشان ئەدات..  لەناومێشکی ئێمەدا واچێنراوە کەتەنها خۆمان دەستکەوتەکان وەربگرین  وهیچ نەبەخشین ..!  بەمەش  ئێمەهەموومان شتەکانمان  لەدەستداوە..
واڕاهاتووین یەکتربشکێنین وڕێگری لەگەشەسەندن و پێشکەوتنی یەکتری بکەین ، بەمەش ڕێگری لە سەرکەوتن و گەشەپێدانی نیشتمان دەکەین .