رێبین عومەر
لەبارەی هاشوهوشی جەبهەی مقاوەمەی عێراقی و کوردی لەمەڕ چونیان بۆ جەنگ لەغەززە.
ماوەیەکە قسەکردن لەبارەی بەشداری لەشەرو هاندان و بەکوشتدانی کوری فەقیر زیادی کردوە..!
دەمەوێت سەرنجتان بۆ چیرۆکێکی راستەقینە لە عێراق رابکێشم، کە سەروەختی سیستمی پادشایی لە عێراق ئەوکات ئەم چیرۆکە کەف و کوڵی ئەوانەی دامرکاندەوە کە تەنها زمانیا لە عەمەلیان بە کاریگەرتربوو؛ دوای ئەم بەسەرهاتە تەواو بێدەنگ بوون.
هەموو رۆژ لە بەغداد دوای نوێژی هەینیی خۆپیشاندان دەکرا.
خەڵکی دەیانووت: دەرۆین بۆ جیهاد بۆ فەلەستین و رزگارکردنی قودس و شەرکردن دژی وڵاتی ئیسرائیل و زایۆنیزم .
پاشا نوری سەعید سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو ئەوکاتە. پیاوێکی قوڵ و دانابوو لە بەرێوەبردنی دەوڵەتداریداو باشیش کۆمەڵگەی عێراقی دەناسی؛ پاشا بۆ کۆتایهێنان بە خۆپیشاندان؛بریاری ئەوەی دا کە رۆژی هەینیی دوای جەماعەت؛ هەرچی پاص هەیە لە مەیدانی تەحریر کۆیبکەنەوە.
بریاری ئەوەیدا، هەر خۆپیشاندەرێک دەیەوێت بروا بۆ فەلستین ئیمە دەینێرین .
نوری سەعید ئەم پەیامەی پێش هەینیی گەیاندە جەماعەتی وتافکێشان..
پێی ووتن: فەرموو کێ دەیەوێت با بروات بۆ جیهاد دژی جولەکەکان و حکومەت دەیانگوازێتەوەو کارئاسانیان بۆ دەکات.
دوای ئەم بریارە؛ رۆژی هەینیی هات..
لە مەیدانی تەحریر لە بەغداد تەنها باصەکانی لێ بوون بەبەتاڵی؛ یەک لەدوایەک وەستابوون.
لەو رۆژەدا یەک کەس لە تەحریر نەبوو تا بروات بۆ جەنگ و وتاف بکێشن دژی زایۆنیزم .
بەو حیکمەتەی پاشا نوری سەعید؛ کۆتایی بەفەوزای سەرشەقامەکان هێنا؛ دوو روییەکەش دەرکەوت وەک کۆمەڵناسی دیاری عێراق، عەلی وەردی دەڵێت: خەڵکی عێراق هەمیشە لە نێوان دووفاقیدا دەژین شتێک دەڵێن و شتێکیتر دەکەن؛ کە پێچەوانەی قسەو بیرکردنەوەکانیانە.
ئێستا دوای ئەو مێژووە دوورە هەمان چیرۆک درێژەی هەیە. لەم کۆمەڵگەیەدا.
هەر رۆژەو لە ئاستی هەرێم و عێراق گروپێکی سیاسی بۆ راکێشانی سۆزی خەڵک دەیانەوێت؛ بەشداری جەنگی غەززە بکەن و پاساو بۆ نەبوونی رێگە دەهێننەوە.
کەچی کار بۆ ئەوەناکەن کە وڵاتەکەی خۆیان لە هێزی بێگانەو هەژموونی سەپاوی سوپای بیانی پاک بکەنەوە.
لەو لاشەوە خەیاڵیان لای جەنگ-کردنە بە خەیاڵ و وەهم. بۆ مزایەدەو رووپامایی سیاسی ئەوکارە دەکەن.
هەرێمیش لەتەنیشت خۆی؛ رێگەهەیەو هەموو رۆژ تورکیا هاوشێوەی غەززە خەڵکی رۆژئاوا شەهید دەکات و بەدرۆن قارەمانەکانی وڵات لەلایەن هەمان هێز لە سلێمانی شەهید دەکرێن.
کەچی هیچ کەس قسەیەکی جددی لەوبارەیەوە ناکات و باس و خواستی پارێزگاری لە خودی وڵاتەکە نییە..!
سەرچاوە : خەندان