بۆیە بێ متمانەیی بەم دەسەڵاتە گەیشتۆتە چڵەپۆپە

عیماد عه‌لی

 

هیچ كەسێك ناتوانێت رەخنە و گلەیی لە ئەخلاق و ئەدەب و نیشتمانپەروەری گەلی كوردستان بە گشتی هەبێت، كەچی تاقە كەسێك نەماوە باسی دەسەڵاتی كوردی بەم شێوە بێ رٍێزی و  بێ ماتمانەیی و تەنانەت خۆفرۆشیەش نەكات. بۆچی؟
ئەم گەلە، گوێی لە درۆی ئاشكرا و  زەق، بە رۆژی رووناك و قسە و را و هەڵوێست و رەفتار و  پێچەوانەكەی لە یەك كاتدا دەبێت . بۆنمون لەو رەفتار و قسە  زەقە بێبنەمایانە  موچەی سێ مانگی خەڵكیان نەداوە كە بە قسەی خۆیان نەك كەسێكی دیكە دەڵێن: داهاتی نێوخۆی مانگێگ 310 ملیارە بۆ سێ مانگ، ئەمەش هیچی ناوێت بۆ ئەوەی هەمووان بزانن،  ئەمەش بۆ مەعاشی مانگێك زیاترە، كەچی خۆیان لەقەرەی مافی ئەو خەڵكە نەدارە نادەن. هەر لە رۆژێكدا بە قسەی خۆیان، لە هەمان كاتدا، بەقەد نیو مەعاش پارەیان بۆ فڵان پرۆژە و فیسان یاد و فیستیڤاڵ و حزب خەرج كردووە.  مەعقولە خەڵك چاوی لە خەرجی دامودەزگا و میدیا تایبەت و یادە تایبەتیەكانیان بێت و بە روونی خەرجیەكانیان بزانێت  لەوللوە باوەرٍ بە درۆ انیان بكات و چاوی خۆی داخات. خەڵك تەماشای كورٍ و نەوە و كەس و كار و عەشیرت و گەسە نزیكەكانیان دەكات كە چۆن پاشایانە دەژین و ئەوانیش بە خۆیان چاویان زەقەی دێت بۆ پاروویەك نانی گەرم و حەوانەوەیەك لە شوێنێكی ئاسایی نادۆزنەوە.
كە تۆیەك بە خۆت درۆیەكت لە كەسێك بیست، لەوانەیە جارێك بڵێیت هەڵەی كردووە و دووبارەی ناكاتەوە ، بەڵام كە رۆژانە درۆكان دووبارە بوونەوە،  ئەوا تادێت بێ متمانەیی زیاتر دەبێت و تەنانەت باوەر بە رالستیەكانیشیان ناكەیت, بۆیە ئەم دەسەڵاتە گەیشتۆتە ئاستێك، كە خۆی لە نێو خۆیدا، خۆی دەخواتەوە و دووبارە هەمووان چاوەرێی ئاشبەتاڵێكی زۆر گەورە و كاریگەرتر دەكەن، كە ئەمجارە بێ ئومێدی خەڵكە ائاسییەكەش بگرێتەوە نەك تەنها سەركرادیەتیەكانی شۆرشی چەواشە. 

سەرچاوە : ئاوێنە