ئەگەرچی بڕیاربوو دوێنێ گوھدار زێباری سزادراوی بادینان دوای تەوابوونی سزاکەی ئازادبکرێت، بەڵام تائێستا ئازادنەکراوە.
گوھدار زێباری کە بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرابوو، رۆژی رابردوو دوای نزیکەی سێ ساڵ لە زیندانیکردنی ماوەی سزاکەی تەواوبوو، بەڵام تائێستا ئازادنەکراوە و کاتی ئازادبوونیشی نادیارە.
ھەروەھا، بڕیاربوو تیمی پارێزەرانی بادینان و کەسوکاری گوھدار زێباری کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەسەر پرسی ئازادبوونی ناوبراو و رۆژنامەنووس شێروان شێروانی ئەنجامبدەن، بەڵام ئاسایشی ھەولێر رێگەی بە ئەنجامدانی کۆنگرەکە نەدا.
پێشتر "کارزان دزەیی" لە تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، گوھدار زێباری گواستراوەتەوە بۆ ئاسایشی ھەرێم و چاوەڕێی تەواوبوونی رێکارەکان بۆ ئازادبوونی.
سەرچاوە : کوردسات نیوز