ئاری قەرەداخی
ئەو نەتەوانەی لەژێر چەتری بەرژەوەندی باڵای نیشتمانیدا دەژین؛ هەمیشە سەربەرزن، تاکەکان شانازی بەهاووڵاتیبوونی ئەو نیشتمانەوە دەکەن. پرۆسەی بەڕێوەبردنی کاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتانە لەپەیوەندێکانی نێوان هاوڵاتی وحزبەکانی ئۆپزسیۆن لەڵاێکەوە کارادەکات ودەبزوێنێت، هاوتەریب لەلاێکی دیکەوە لەپەیوەندێکانی خودی ئەو ئاوێتەیەی؛(هاووڵاتی وحزبەکانی ئۆپزسیۆن) بەرامبەر حزبەکانی دەستەڵات کارادەکرێت ودەبزوێنرێت. ئێمە بەو کاراکردن وبزاوتنە دەڵێین:(پەیوەندێکانی دینامیکی)..! بێگومان دەرئەنجامەکانی رکابەری وململانێکانی ئەو نێوانانە دەڕژێنە ناو بەرژەوەندی باڵای نیشتمان ولەسودی گشتی هاووڵاتیدا دەبێت..! حزبە سیاسێکانیان بەپێی خودی ئەو دینامیکە کۆشش دەکەن لەپێناوی بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگی هاوڵاتیان لەهەڵبژاردنەکاندا، بۆئەوەی دەستەڵات بگرنە دەست وباشترین خۆشگوزەرانی بۆهاووڵاتی دابین بکەن بۆئەوەی وەک حزب زۆرترین ماوە لەدەستەڵاتدا بمێننەوە، ئەمە پێوانەیی بەبەڵێنەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان..! لەئاکامیشدا هاووڵاتی بەئاسودەیی دەژی و وڵاتیش بەپتەوی دەمێنێتەوە دوور لەهەر مەترسیێکی داڕمان..! لەم حاڵەتەدا هەڕەشەکانی دەرەکی بۆ سەر نیشتیمان لەسەرئێشە بەدەر هیچ تینێکی ئەوتۆی نابێت، وەکو جادوێکی بەتاڵی لێدێت..
شارەزایانی بواری (جیۆپۆلەتیکناسی) هاوڕان لەسەر کاریگەری یەکلاکەرەوەی هۆکارەکانی نێوخۆیی لەسەر بەهێزبوون یان لەسەر داڕمانی هەر وڵاتێک..! هیچ وڵاتێک لەلایەن هێزی دەرەکییەوە ناتواندرێت بڕوخێندرێت، ئەگەر هۆکارە نێوخۆێێکان دامودەزگاکانی دەوڵەتیان شەتەک ولاواز نەکردبێت..!
سێ کورتە نمونەی جیاواز سەبارەت بە 3 مۆدێلی جیاواز؛
نمونەی یەکەم:
مۆدێلی یەکێتی کۆمارەکانی سۆشیالیستی سۆڤێت:
لە 17 ئوکتۆبەری1917دا پارتی بۆڵشەڤیستی روسیا شۆرشی دژە قەیسەری بەرپاکرد ولە 30دێسەمبەری 1922دا یەکێتی کۆمارەکانی سۆسۆشیالستی سوڤێت لەبەیەکگرتنێکی تۆپزیدا 15 وڵاتی کیشوەرەکانی ئاسیا وئەوروپا دامەزرێندرا، لەسەرەتاوە تاداڕمان، یەکێتی سۆڤێت تادەهات لەرووی سەربازییەوە بەهێزتر دەبوو، بەڵام؛ لەرووی ناوخۆییەوە تادەهات بەردەوام لاوازتر دەبوو..! لەلاێکەوە؛ (پەیوەندێکانی دینامێکی)نێوان هاووڵاتی هەر کۆمارێک وکاربەدەستانی کۆمارەکە لەیەک دەترازان ودوور دەکەوتنەوە لەهاوسۆزی نەتەوایەتی نێواندا، لەلاێکی دیکەوە (پەیوەندێکانی دینامێکی) هاوسۆزی هەموو کۆمارەکان لەئاست یەکتردا ولەئاست کۆماری ڕوسیادا لاوازتر دەبوو..! ئەوەبوو لە1991دەیسەمبەری08دا داڕمان وشکستهێنانی وڵات وسیستەمی سیاسی یەکێتی سۆڤێت لەمێژودا جێگای خۆی گرت..! ئەگەر، ئەو ئەگەرە نێوخۆییانە گاریگەری خۆیان نەکردابا، هەرگیز یەکێتی سۆڤێت لەژێر کاریگەری هێڕشی دەرەدودا نەدەڕوخا وهەرەسی نەدەهێنا.
مۆدێلەکەی یەکێتی سۆڤێت، ڕێک باڵاپۆشی پرۆسەکانی داڕمانی وڵات وسیستەمی سیاسی کۆمارەکانی؛ پۆلۆنیا، ئەڵمانیای دیموکراتی (ئەڵمانیای شەرقی)، چیکۆسلۆڤاکیا (یەکگرتەی چـیک و سلۆڤاک)، ڕۆمانیا وبولگاریا وهتد..! سەرجەم ئەو وڵاتانە لەکۆتایی هەشتاکان وسەرەتای نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا، لەژێر کاریگەری هۆکاری نێوخۆییدا لەزنجیرە روداوێکدا هەرەسیان هێنا..!
تاکەپاڵنەری دەرەکی بۆداڕمانی ئەو وڵاتانە ویەکێتی سۆڤێت، لەپروپاگەندەی میدیایی ڕۆژئاوا بەولاوە، هیچیتر نەبوو.
نمونەی دووەم:
مۆدێلی ویلایەتە یەکگرتۆکانی ئەمریکا:
خەباتی چەکداری گەلی ئەمریکای ژێردەستەڵاتی ئینگلیز لەپێناو سەربەخۆییدا لە1763وە تا1783بەردەوام بوو، بەڵام، لەو بەینەدا ولەگەرمەی خەباتی چەکداریدا، لەڕۆژی 4ی تەمموزی 1776دا جاڕنامەی سەربەخۆیی پەسەندکرا، شەڕی نێوان 48 ویلایەتی کۆلۆنیالیستکراوی ئەمریکا پێکەوە دژی داگیرکاری بەریتانیا لەساڵی 1783دا بەدانپێدانان لەمەڕ سەربەخۆیی ویلاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کۆتایی هات (ئێستا ژمارەی ویلایەتەکان گەیشتۆتە 52!)..! لەڕۆژی دامەزراندنەوە پەیوەندێکانی دینامێکی نێوان هاووڵاتیانی کۆمەڵگاکانی ئەمریکا لەئاست یەکتر لەلاێکەوە، نێوان هەموو توێژەکان و دەستەڵات لەلاێکی ترەوە بزوێنەری داینامۆی چالاکتر کردووە.. ویلاتە یەکگرتۆکانی ئەمریکا تائەمڕۆ پڕلەهێز ماوەتەوە..!
نمونەی سێیەم
مۆدێلی کۆماری میللی چین:
هەندێک لە سیاسەتمەدارانی ناو پارتی کۆمۆنیستی چین، زیرەکانە، وریایانە ودڵسۆزانە لەتوێژینەوەێکی درێژخانی وردی بابەتیانەدا هەڵسەنگاندنێکی زانستیانەیان بەئەنجام گەیاند سەبارەت هۆکارەکانی شکستهێنانی یەکێتی سۆڤێت وبڵۆکی ڕۆژهەڵات وسەرکەوتویی بەردەوامی ویلایەتە یەکگرتۆکانی ئەمریکاو بڵۆکی ڕۆژئاوا.
شۆڕشی کوڵتوری چین، لەمانگی ئایاری ساڵی 1966دا دەستی پێکردوە، لەسەروبەندی وتارێکی (ماو تسیتۆنگ – رابەر وسەرکردەی شۆڕشی چین) تیایدا، بێ ئاماژەدان هەندێک لەکاربەدەستانی ناو حزبی کۆمۆنیست وحکومەتی تۆمەتبار کرد لەوەی کە دەیانەوێت سیستەمی سەرمایەداری بۆ چین بگەڕێننەوە. (ماو تسیتۆنگ) ئەوجۆرە کادرانەی بەکەسانی یاخیبوو لەمارکسیست لەبەرگی تێگەی (شۆڕشی ڕۆشنبیری)دا ناساند، داوایکرد؛ ئەوانە لەناوببرێن..! بەڵام دوای مردنی لە09-09-1976 ئەو کۆمەڵە نوخبە یاخیبووەی تاوانبارکرابوون هێدی هێدی دەستەڵاتیان گرتە دەست و(شۆرشی ڕۆشنبیری)یان هێنایە سەرگۆڕەپانی جێبەجێکردن..! لەسەر پرنسیپی گەشەپێدانی ئابوری چین لەسێ بنەما سلندەری بزوینەردا، کەبریتین لە؛ بنەمای(سلندەری هەناردەکردن)، بنەمای(سلندەری وەبەرهێنانی ناوخۆیی) وبنەمای (سلندەری بەکارهێنانی ناوخۆیی)دا..!
بۆ بزاوندن و بەکارهێنانی کارای ئەو سێ بنەما سلندەرانە پەیوەندێکانی دینامیکی نێوان هاوڵاتیان ودەستەڵاتەکاندا بەسنورداریەوە بزواند بەبێ ئەوەی بهێڵن بچوکترین مەترسی لەسەر داهاتووی سیستەمی سۆشیالیستی ودەستەڵاتی پارتی کۆمۆنیست دروست ببێت، برەوی سنوردار درا بەڕۆڵی تاک وەک دەستی کرێکار و وەستایانە بەیەکسانی چالاککران..! ڕۆژ لەدوای ڕۆژ گوزەرانی مرۆڤی چینی بەرەو رەفاهییەت دەستی پێکرد وبەخێرایی ڕەوتی وەرگرت..!
محاڵە سیستەمی مۆدێلی چین لەم سەدەیەدا داڕوخێت، بەپێچەوانەوە، ئەو سیستەمە مەترسێکی جددییە لەسەر داهاتووی مۆدێلی سیستەمەکانی تری جیهان...
سەرچاوە : خەندان